سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن هۆشـداری ده‌دات له باره‌ی ئاکامه‌کانی گورزێـکی له‌شـکری له دژی سوریا، له‌و ده‌مه‌ی سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به پـلانه‌که‌ی مۆسـکۆ بۆ کۆتایی‌هێنان به مه‌ترسی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا.
له وتارێـکی ڕادا که له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز بڵاوکراوه‌ته‌وه، ڤلادیمیر پـوتن جه‌ختی کردووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێویسته له ڕێـگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه کاربکرێت و یه‌ک‌لایه‌نه کرداری له‌شـکری له دژی سوریا نه‌کرێت. گوتی گورزێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا توندوتیژی زیاده‌کات و به دوای خۆیدا شه‌پـۆلێـکی نوێی تێرۆرزم ده‌هێنێت و پاشـان ڕه‌نگه کاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بێت به‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ده‌درێن له‌گه‌ڵ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران و پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.
به‌ڕێز پـوتن هه‌روه‌ها گوتی هه‌موو هۆکاره‌کان ئه‌و بڕوایه دروست ده‌که‌ن که چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن به‌رپـرس بن له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریا، وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ به‌ده‌سـتهێنانی کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌شـکری ده‌ره‌کی.
جێی ئاماژه‌یه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا گازی ژه‌هراوی له دژی خه‌ڵـکی سیڤیلی خۆی به‌کارهێناوه.