کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌م سه‌رۆکایه‌تیـیه نوێـیه‌ی به یه‌ک ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی قسه ده‌کات و هه‌روه‌ها به به‌راورد له‌گه‌ڵ پـێشـتردا زیاتر وابه‌سـته‌یه بۆ به‌دیهێنانی به‌ره‌وپـێشـچوون له گه‌ڕی وتووێژه‌کانی داهاتوو له‌گه‌ڵ هێزه جیهانیـیه‌کاندا.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی به‌رپـرسی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران گوتی خۆی و وه‌زیری ده‌ره‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و سه‌رۆک حه‌سه‌ن ڕوحانی زیاتر له حکومه‌تی پـێشـوو خواستیان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌یان.
سـاڵحی ڕۆژی دووشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی کۆنگره‌ی 159 وڵاتی ئه‌ندامی ئاژانسی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڤیه‌نـنا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
جێی ئاماژه‌یه چه‌ندین سـاڵه وتووێژ له نێوان ئێران و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا سـازده‌کرێن، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا هیچ ئه‌نجامێـکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه. چاوهڕواندهکرێت له چه‌ند مانگی داهاتوو گه‌ڕێـکی نوێی وتووێژ به‌ڕێوه‌بچێت.