ئاژانسی دهنگوباسی سـانای حکومه‌تی سوریا له زاری وائل ئه‌لحه‌لقی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی حکومه‌تی سوریا پـشـتیوانی له دهسـتپـێشخهریـیهکهی ڕووسیا ده‌کات
ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسـا له‌سه‌ر پـلانی جیاواز کارده‌که‌ن بۆ دانانی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا له ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و پـێشـنیارانه‌ی کراون بۆ ڕێـگه‌گرتن له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی
دادگایه‌ک له هیندسـتان 4 که‌سی به گوناهبار دانا له تاوانێـک سـاڵی ڕابردوو ده‌رحه‌قی کچێـکی گه‌نج ئه‌نجامدرا که له پاش ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ری کوژرا
دوو ڕاوه‌رگرتنی گشـتی له ئه‌مه‌ریکا نیشـانی ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان هه‌تا دێت و زیاتر له دژی گورزی له‌شـکری وڵاته‌که‌یانن بۆ سه‌ر سوریا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت پـێشـنیاری بۆ سوریا کردووه چه‌که کیمیاویـیه‌کانی بخاته ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕێـگه‌گرتن له لێـدانی له‌شـکری له دژی سوریا
پارتی کرێکارانی کوردسـتان ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له تورکیا ڕاده‌گرێت، ده‌ڵێت حکومه‌تی تورکیا هیچ هه‌نگاوێـکی به ئاڕاسته‌ی دیموکراتی و چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد نه‌ناوه
ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ ولیه‌م هه‌یگ هاوتا به‌ریتانیـیه‌که‌ی له له‌نده‌ن، به‌ڕێز کێری ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، له‌و ده‌مه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشێـکی له‌شـکری له دژی حکومه‌تی سوریا له زیادبووندایه
ڕابه‌ری ئۆپـۆزسیۆنی ڕووسیا ئه‌لێکسی ناڤالنی داوای له لایه‌نگرانی کرد ناڕه‌زایی ده‌ربـبڕن له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی شـارهداری مۆسـکۆ که تیایدا سێرگی سۆبیانین سه‌ر به حکومه‌ت سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا
نزیکه‌ی 200 چالاکوانی ئوردنی ڕۆژی دووشه‌ممه له عه‌ممانی پایته‌خت ناڕه‌زایـیان له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕی له‌سه‌ر نیازی بۆ هێرشی له‌شـکری له دژی سوریا
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن ده‌یان ملیتانی گومانباری ئیسلامی له ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکری دژ به ملیتانه‌کان له باکوری ناوچه‌ی سینا کوژران و بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستان له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره ڕاده‌گه‌ێنن گه‌شتێک بۆ له‌نده‌ن دوواخرا پاش ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش زانیاری شیانی بۆمبێکیان له ناو فڕۆکه‌که پێگه‌یشتبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باراک ئۆباما هه‌وڵه‌کانی زیاد کردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی خۆجێی بۆ کردارێکی له‌شکری دژ به سوریا.
فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت پـێویسته یه‌کێتی ئه‌وروپا چاوه‌ڕێی ڕاپـۆرتی لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌کات سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریا
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان مه‌ترسی ئه‌و که‌سـانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن به نه‌مانی به‌شـار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌رگا له به‌رده‌م توندڕه‌وان واڵاده‌بێت ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر سوریادا.
له‌وه‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌سـتیپـێـکردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، شـاری سلێمانی هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به کێبڕکێی لایه‌نه سیاسیـیه‌کان کات به‌سه‌رده‌بات
وه‌زاره‌ته‌که زوویه‌کی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یاندنێـکی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا داواشی له‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه کرد که بۆ گه‌شتوگوزار و کاری تایبه‌تی خۆیان له لوبنانن ئه‌و وڵاته چۆڵ بکه‌ن
محه‌مه‌د جواد زه‌ریف له وتارێکیدا که له ماڵپه‌ڕی ته‌سنیم نیوز بڵاوکرایه‌وه، نووسیویه‌تی ئه‌و په‌یامه‌ی بۆیه نووسیوه چونکه ئێرانیش کۆمه‌ڵگایه‌کی بچووکی جووی هه‌یه
ڕابه‌رانی جیهان که ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕووسیا بۆ دوایـین ڕۆژی کۆنگره‌ی G20 کۆده‌بنه‌وه هێشـتا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر سوریا ناکۆکن
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی ڕووسیا (کرملین) ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی که‌شـتی جه‌نگی زیاتری ڕه‌وانه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست کردووه بۆ ئه‌گه‌ری چۆڵـکردنی سوریا له هاوڵاتیانی ڕووسی.
سه‌رۆکی به‌ڕازیل خانم دیلما ڕۆسێف سه‌ردانی شـاندێـکی بۆ ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوه‌شـانده‌وه که چاوه‌ڕوانده‌کرا ئاماده‌کاری بکات بۆ سه‌ردانه فه‌رمیـیه‌که‌ی بۆ واشنتن که بڕیاره له 23 ی مانگی ده‌دا ئه‌نجامی بدات
زیاتر نیشـان بده