چه‌ند هێرشێـکی بۆمبی کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شیعه ئاینزایانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لا به‌ڕێـکه‌وتبوون بۆ به‌شـداریکردن له سـاڵانه‌ی چله‌ی ئیمام حسێن و له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون و 35 که‌سی دیکه برینداربوون.
له ناوچه‌ی مه‌حمودیـیه‌ی باشوری به‌غدا، خۆکوژێـک خۆی له نێو ژماره‌یه‌ک شیعه‌دا ته‌قانده‌وه که به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لا به‌ڕێکه‌وتبوون و له ئاکامدا 4 که‌س کوژران و 13 که‌سی دیکه برینداربوون.
له ناوچه‌ی مه‌شـته‌لی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، بۆمبێـکی ده‌ستی گیراوه‌ته کۆمه‌ڵێـک شیعه‌ی دیکه و له‌وێش 2 که‌س کوژراون و 15 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی به‌غداد ئه‌لجه‌دیده‌ش له پایته‌خت، بۆمبێـکی ده‌سـتی گیراوه‌ته کۆمه‌ڵێـکی دیکه‌ی شیعه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 3 که‌س و برینداربوونی 7 که‌سی دیکه.