گه‌وره ڕاوێژکارێـکی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهاندا بگات.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی IRNA ڕۆژی سێشه‌ممه له زاری عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی زه‌مینه له‌باره بۆ ڕێـکه‌وتنێـکی له‌و جۆره. ویلایه‌تی ڕاوێژکاری کاروباری ده‌ره‌وه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامهنهیییه.
جێی ئاماژه‌یه بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ئێران له لایه‌ن عه‌لی خامهنهیـیهوه ده‌درێت، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی وڵاته‌که.
لێـدوانه‌که‌ی ویلایه‌تی ئاماژه‌یه‌کی پـۆزێتیڤانهیه له‌مه‌ڕ وتووێژه‌کان له‌سه‌ر ئاستێـکی باڵا، دوای ئه‌وه‌ی ئێران له هه‌فته‌ی ڕابردوو له وتووێژه‌کانی سه‌ر ئاسـتی شـاره‌زایان کشایه‌وه وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر زیادکردنی ژماره‌ی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران خستونیه‌ته لیسـتی ڕه‌شه‌وه.