جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گه‌یشـتن به چاره‌سه‌رێـک بۆ قه‌یرانی سوریا له ڕێگه‌ی دانوسـتاندنه‌وه کارێـکی زۆر سه‌خته، به‌ڵام هیچ بژاره‌یه‌کی دیکه نیـیه و ده‌بێت جه‌خت بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نانی به‌شه‌ڕهاتوو بهێنرێنه سه‌ر مێزی دانوسـتاندن.
جان کێری ئه‌م لێـدوانه‌ی دا سه‌باره‌ت به‌و تێبینیـیانه‌ی لۆران فابیۆسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا دایبوو و تیایدا گومانی سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی کۆنفرانسی ئاشـتی سوریا ده‌ربڕی که بڕیاره له مانگی ئاینده‌دا بـبه‌سـترێت.
جان کێری گوتی من بڕوام وایه وتووێژه‌کانی ئاشـتی له‌مه‌ڕ سوریا ده‌بێت و هیچ بژاره‌یه‌کی چاکتر له‌مه نیـیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و شه‌ڕه‌ی وا بۆ پـتر بۆ دوو سـاڵ و نیوه له سوریا به‌رده‌وامه.
جان کێری ده‌ڵێت " جگه له وتووێژ هیچ بژاره‌یه‌کی دیکه نیـیه له به‌رده‌وامی شه‌ڕ نه‌بێت و هه‌روه‌ها کاولکاری و زیادبوونی په‌نابه‌ران و شیانی که‌رتبوونی سوریا و زیادبوونی به‌رده‌وامی توندڕه‌وی ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سوریادا به‌دی ده‌کرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشـایـیهکه بڕبکهنهوه، ئه‌مه‌ش کارێـکی مه‌ترسیداره، هه‌ر بۆیه ئێمه هیچ چارێـکمان نیـیه ته‌نها جه‌ختکردنه بۆ سـازدانی کۆنفرانسی ژنێڤ."
شایه‌نی باسه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نکوڵی له‌وه کرد نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌ره‌ی ئیسلامی کۆبووبێتنه‌وه. ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا ئه‌و وڵاتانه‌ی پشـتیوانی له ئۆپـۆزسیۆنێـکی میانڕه‌وی سوری ده‌که‌ن کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی شـاندێـک له کۆنفرانسی ژنێڤدا ده‌بێت که به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رین نوێنه‌رایه‌تی سوریـیه‌کان ده‌کات نه‌ک توندڕه‌وان.