دادگایه‌کی میسر بڕیاری دا هه‌ردوو کوڕی سه‌رۆکی پـێشـوو حوسنی موبارک و ئه‌حمه‌د شه‌فیق سه‌رۆک وه‌زیری پـێشوو بێ تاوانن له سکاڵایه‌ک له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی.
دادگای قاهیره بۆ تاوانه‌کان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه بڕیاره‌که‌ی دا و گوتی عه‌لا و جه‌مال موباره‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌فیق بێ تاوانن له‌و سکاڵایه‌ی له‌سه‌ریان تۆمارکراوه به‌وه‌ی له سـاڵی 1995 ئه‌حمه‌د شه‌فیق که بۆخۆی ئه‌فسه‌رێـکی پـێشـووی هێزی ئاسـمانی بووبوو له‌گه‌ڵ چه‌ند کاربه‌ده‌سـتێـکی دیکه له کۆمه‌ڵه‌ی نیشته‌جێکردنی ئه‌فسه‌رانی فڕۆکه‌وان، پارچه زه‌ویـیه‌کی 40 هه‌زار مه‌تر دووجایان له پارێزگای ئیسماعیلیـیهی ڕۆژهه‌ڵاتی قاهیره داوه به‌م دوو کوڕه‌ی موباره‌ک به نرخێـکی هه‌رزان.
له ئێسـتادا هه‌ردوو کوڕی موباره‌ک، جه‌مال و عه‌لا ده‌سـتگیرکراون، به‌ڵام ئه‌حمه‌د شه‌فیق له پاش شـکستهێنانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له به‌رامبه‌ر محه‌مه‌د مورسی، میسری جێهێشت و له دوبه‌ی ده‌ژی.