دوو دادگای تورکیا له شـاری ئامه‌د ڕۆژی دووشه‌ممه قایل نه‌بوون ئه‌و پـێنج په‌رله‌مانتاره کورده ئازادبکرێن که به تاوانی په‌یوه‌ندیـیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه ده‌سـتگیرکراون.
دادگای یه‌که‌م ڕه‌تی کرده‌وه هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی ئاشتی و دیموكراسی (به‌ده‌په) گولسه‌ر یه‌لدرم و ئیبراهیم ئایهان ئازادبکرێن که له سـاڵی 2010 وه ده‌سـتگیرکراون.
دادگای دووه‌میش قایل نه‌بوو هه‌رسێ په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په که‌مال ئاکتاش و فه‌یسه‌ل سارى یه‌ڵماز و سه‌لما ئیرماک ئازادبکرێن.
ئه‌م بڕیارانه له کاتێـکدایه که هه‌ر له‌م مانگه‌دا دادگای باڵای تورکیا بڕیاری دا ده‌سـتگیرکردنی مسته‌فا بالبای په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی گه‌لی کۆماری (جه‌هه‌په) کارێـکی ناده‌سـتوریـیه و فه‌رمانی ئازادکردنی دا.
مسته‌فا بالبای سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له پاش ئازادکردنی سوێندی یاسایی خوارد و ئێسـتا چاوه‌ڕێی پـیاداچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌و دادگایه ده‌کات که حوکمی زیندانی 5 سـاڵ بۆ داوه به تاوانی پـیلانگێڕی.
په‌رله‌مانتاره ده‌سـتگیرکراوه‌کانی به‌ده‌په چاوه‌ڕێ بوون دادگا به‌پـێی هه‌مان یاسا ئازادیان بکات.
پارتی ئاشتی و دیموکراسی بڕیاری هه‌ردوو دادگاکه‌ی به ئابڕووچوونێـکی یاسایی ناودێرکرد و گوتی بڕیاره‌کان سیاسین و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وه‌کو دوژمن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارانی ئێمه مامه‌ڵه ده‌کات. گوتیشی له ئسته‌نبوڵ یاسایه‌ک په‌یڕه‌و ده‌کرێت و له ئامه‌دیش یاسایه‌کی دیکه.
حکومه‌تی تورکیاش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت سیسته‌می دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێـکی به‌سه‌ردا نیـیه.
خانم مه‌رال دانش به‌شتاش په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په ده‌ڵێت ئه‌م بڕیارانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دادگاکانی ئامه‌د ده‌بنه گرفتێـکی گه‌وره له به‌رده‌م پـرۆسه‌ی ئاشـتی و گرژیـیه‌کان زیاده‌که‌ن و خه‌ڵـکی قبوڵی ناکه‌ن.