ڕێبه‌رانی سیاسی کوردی سوریا داوا ده‌که‌ن به شـاندێـکی سه‌ربه‌خۆی خۆیان و جودا له حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن به‌شـداری له کۆنگره‌ی ئاشـتی ژنێڤدا بکه‌ن که بڕیاره له 22 ی مانگی یه‌ک سـازبکرێت به مه‌به‌سـتی به‌دیهێنانی ئاشـتی له سوریا.
ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی کوردی سوریا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌م خواسته‌یان بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ئاشـکراکرد.
عه‌بدول سه‌لام ئه‌حمه‌د به‌رپـرس له پارتی یه‌کێتی دیموکراتی که به هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕۆژئاوای کوردسـتان ده‌ناسرێت، ده‌ڵێت " هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆن هیچ جیاوازیـیه‌کی نیـیه له حوکمی به‌عسی به‌شـار ئه‌سه‌د له به‌رامبه‌ر کورد و دان به‌وه‌دا نانێت کورد مافی خۆیه‌تی له‌سه‌ر خاکی خۆی بژی و مافه سه‌ره‌تایـیه‌کانی خۆی هه‌بێت، له‌وانه به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌که‌ی."
عه‌بدول حه‌مید ده‌رویش سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی پـێشـکهوتووخوازی کوردی سوریا ئه‌ویش لای خۆیه‌وه به ڕۆیته‌رزی گوت" له‌سه‌ر شـاندێـکی هاوبه‌ش ڕێـکهوتووین که له پارته سه‌ره‌کیـیه کوردیـیهکان پـێـکبهێنرێت، به‌ڵام هێشـتا له‌سه‌ر ورده‌کاریـیه‌کان ڕێـکنهکهوتووین تاوه‌کو له باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه بیانیـیه‌کان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان قسه بکه‌ین و ڕاوبۆچوونیان وه‌ربگرین."
عه‌بدول سه‌لام ئه‌حمه‌د لای خۆیه‌وه گوتی سه‌رکرده‌کانی کورد داواکه‌یان ئاڕاسته‌ی نێردراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو قایل بکه‌ن که پشـتگیری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌که‌ن. گوتیشی ڕووسیا قایله کورد به شـاند‌ی جودای خۆی به‌شـداری بکات، به‌ڵام زلهێزه‌کانی دیکه و به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا سووره دانوسـتاندنه‌کان ته‌نها له نێوان دوو لادا بکرێن، واته شـاندێـکی ئۆپـۆزسیۆن و شـاندێـکی حکومه‌ت.
پاشـان گوتی " ئه‌گه‌ر هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر یه‌ک شـاند‌ی ئۆپـۆزسیۆن، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا ده‌ڕۆین به شێوه‌ی ده‌سته‌یه‌کی یاسایی یه‌کگرتووی کوردی له نێویدا، به‌ڵام به بڕوایه‌کی ته‌واو که کورد مافی خۆیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت."