سه‌ربازێـکی ئیسرائیلی شه‌وی یه‌کشه‌ممه له لوبنانه‌وه ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه و هێزه‌کانی ئیسرائیلیش 2 سه‌ربازی لوبنانیـیان له نزیک سـنوورهکهوه بینیوه و ته‌قه‌یان لێکردوون و یه‌کێـکیان بریندارکردوون
سه‌رۆکی سودانی باشور سه‌لڤا کیر بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له جوبای پایته‌خت دا له پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت سه‌ربازانی سه‌ر به جێـگری پـێشـووی هه‌وڵی کوده‌تایان دابوو
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌سـتیکردووه به ڕه‌وانه‌کردنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکی سوریا له ڕێـگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی شـاری قامیشلۆ
ئه‌حمه‌د کاترادا هاوڕێـیه‌کی دێرینی به‌ڕێز ماندێلا بوو، نێڵسۆن ماندێلای به برا گه‌وره‌ی خۆی داده‌نا و بیره‌وه‌ری ده‌یان سـاڵه‌ی خۆی بۆ ئه‌و نزیکه‌ی 4500 که‌سه ده‌گێڕایه‌وه که به‌شـداریـیان له مه‌راسیمی به‌خاکسـپاردنه‌که‌دا کردبوو
پاش ئه‌وه‌ی تورهان ئه‌لموفتی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ کاروباری پارێزگاکان پـێشـنیاری کردبوو ژماره‌ی پارێزگاکانی عێراق له 18 پارێزگاوه بۆ 30 پارێزگا زیادبکرێت، لیژنه‌ی کاروباری پارێزگاکان له په‌رله‌مانی عێراق پـێشـنیاره‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه
سیناتۆر جۆن مه‌کـکه‌ین پـشـتیوانی خۆی بۆ خۆپـیشـانده‌ران ده‌ربڕی که له سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه کۆنترۆڵی ناوجه‌رگه‌ی شـاری کێیڤ پایته‌ختی ئۆکرانیایان کردووه
به لانی که‌م 8 که‌س له به‌نگلادیش کوژراون له ئاکامی ئه‌و پـێـکدادانه‌ی له نێوان پـۆلیس و چالاکوانانی ئاژاوه‌گێڕی پارتیـیه‌کی ئیسلامی وڵاته‌که ڕوویداوه که ده‌سـتیانکردووه به خۆپـیشـاندان دژ به له‌سێداره‌دانی یه‌کێـک له ڕێبه‌رانی
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێـک چوونه‌ته سه‌ر ماڵی کارمه‌ندێـکی ته‌ندروسـتی له شـارۆچکه‌ی سه‌عدیـیه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان کوشـتووه
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن فڕۆکه‌کانی حکومه‌ت دوو ناوچه‌ی شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵاتیان بۆردومانکردووه و له ئاکامدا به لانی که‌م 22 که‌س کوژراون که 14 منداڵن
دیپـلۆماتێـکی ژاپـۆنی له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکه‌وه به خه‌نجه‌ر هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و برینداریان کردووه به‌ر له‌وه‌ی له ژێر ده‌سـتیان ڕزگاری بـبێت
دوو چالاکوانی سوری ڕاده‌گێنن سه‌رهه‌ڵداوان وتووێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا ده‌که‌ن سه‌رباره‌ت به مسۆگه‌ر کردنی ئازادکردنی چه‌ند قه‌شه‌یه‌کی ژنی کرستیان که له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ڕفێندرابوون.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی له‌گه‌شتێکی چوارڕۆژیدایه بۆ هندستان به بانگهێشتی فه‌رمی حکومه‌تی هند.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاده‌گه‌ێنن به‌هۆی توندوتیژی له ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌خت شه‌ش که‌س کوژراون.
ته‌رمی نێڵسن ماندێلا سه‌رۆکی پێشوی ئا‌فریکای باشور گه‌یشته شارۆچکه‌ی ماتاتای باشوری وڵاته‌که ئه‌مه‌ش دووا وێستگه‌یه‌تی به‌ر له‌وه‌ی بچێته گوندی کون‌و.
ئێران له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه له وتووێژه‌کانی سه‌ر ئاستی شـاره‌زایان له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان کشـایهوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر سزا نوێـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
ئه‌ندامێـکی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت ئه‌وان ئاماده‌ن نوێنه‌ری به‌ره‌ی ئیسلامی له نێو شـاند‌ی خۆیاندا قبوڵ بکه‌ن له وتووێژه‌کانی ژنێڤ بۆ به‌دیهێنانی ئاشـتی له سوریا
له هێرشێـکدا بۆ سه‌ر کرێکارانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی نه‌فتخانه‌ی نزیک شـاری خانه‌قین 19 کرێـکار کوژراون و 7 کرێـکاری دیکه برینداربوون
چه‌ند ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ڕۆبه‌رت لێڤینسن خانه‌نشینی ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2007 له میانه‌ی گه‌شتێـکی بۆ دورگه‌ی کیشی ئێران له که‌نداو بێ سه‌روشوێن بوو
کۆمه‌ڵێـک زیندانکراو که له‌سه‌ر تاوانی تێرۆسـتی ده‌سـتگیرکرابوون ڕۆژی هه‌ینی له به‌ندیخانه‌ی عهداڵهی ناوچه‌ی کازمیـیه‌ی به‌غدای پایته‌خت هه‌ڵاتن پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانێـکیان کوشـتبوو
کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکی کۆریای باکور هاوسه‌ری پـوری له‌سێداره داوه پاش ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه له پـۆستی جێـگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی به‌رگری نیشـتیمانی وڵاته‌که لای دا
زیاتر نیشـان بده