سه‌رۆک وه‌زیری ئۆکرانیا میکۆلا ئازارۆڤ ده‌ڵێت ڕێککه‌وتنی نوێی قه‌رز وه‌رگرتنی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا ڕێگا خۆش ده‌کات بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئۆکرانیا، هاوکات خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌ت له کهێیڤی پایته‌خت و شاره‌کانی تری وڵاته‌که به‌رده‌وامه.
میکۆلا ئازارۆڤ له ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆکی ڕووسیا و ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ سه‌رۆکی ئۆکرانیا له مۆسکۆ کۆبوونه‌وه.
به‌ڕێز پـوتن به‌ڵێنی داوه نرخی هه‌نارده‌ی گازی سروشتی بۆ ئۆکرانیا که‌م بکاته‌وه و 15 ملیار دۆلاری قه‌رزیشی پێبدات.
ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆن به گومانه‌وه باسی له‌م هه‌واڵه کرد و به پشتیوانانی گوت ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندیـیه نیشـتیمانیـیه‌کانی ئۆکرانیا بووه.
جێی ئاماژه‌یه خۆپیشاندانی دژ به حکومه‌ت مانگێک له‌مه‌وبه‌ر له ئۆکرانیا ده‌ستیپێکرد کاتێک به‌ڕێز یانۆکۆڤیچ ڕازی نه‌بوو ڕێککه‌وتنێکی بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا مۆر بکات به‌هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی له ڕووسیا، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سیاسی ئۆکرانیایه له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا.