Accessibility links

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ نزیک بنکه‌یه‌کی حزبوڵڵا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان ده‌ته‌قێته‌وه‌


ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ ده‌شتێـکی نزیک بنکه‌یه‌کی حزبوڵڵا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ژماره‌ی زیانه‌ گیانیـیه‌کان به‌ وردی نه‌زانراوه‌.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی نیشـتیمانی لوبنان گوتی به‌یانی سێشه‌ممه‌ خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له‌ دوری نزیکه‌ی 2 کیلۆمه‌تر له‌ بنکه‌یه‌کی حزبوڵڵا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ له‌ نزیـک گوندی سبۆبای ناوچه‌ی به‌علبه‌ک و له‌ ئاکامدا ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی حزبوڵڵا و که‌سی سیڤیل پـێوه‌بوون.
به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی لوبنان گوتویه‌تی ناتوانێت پـێشـتڕاستی بکاته‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ خۆکوژی بووبێت.
لێـکۆڵه‌ره‌وانی له‌شـکری لوبنان گه‌یشـتنه‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ و ده‌سـتیان کرد به‌ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشـماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ که‌ پـێده‌چوو له‌ نێو ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلدا ڕووی دابێت له‌ ناوچه‌یه‌کی ده‌شـتی چۆڵدا. به‌ لانی که‌م 4 ئۆتۆمبیل به‌ خراپـی زیانیان پـێـگه‌یشـتبوو، له‌وانه‌ جێبێـک که‌ سووتابوو و به‌ لادا که‌وتبوو و زۆر له‌ پارچه‌کانیشی په‌ڕیبوون.
XS
SM
MD
LG