ئۆتۆمبیلێـکی بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژکراو له ڕێـگه‌ی خۆکوژێـکه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری که‌رکوک ته‌قێندرایه‌وه که بنکه‌ی پـۆلیسی قۆریهی کردبووه ئامانج
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت نزیکه‌ی 350 پـۆلیسی له پـۆسته‌کانیان لاداوه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا حکومه‌ته‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر بووه‌ته‌وه
ده‌زگای که‌شناسی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهی داوه و ده‌ڵێت سه‌رمایه‌کی له ڕاده به‌ده‌ر به باوه ده‌بێت و له دووشه‌ممه‌وه ویلایه‌تی مۆنتانا له باکور ده‌گرێته‌وه هه‌تا ویلایه‌تی نیویۆرک له ڕۆژهه‌ڵات و بۆ خواره‌وه هه‌تا ویلایه‌تی ئه‌له‌باما
کوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر به‌در عه‌بد ئه‌لعاتی ده‌ڵێت وه‌زاره‌ته‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباری ئێران له قاهیره‌ی بانگهێشت کردووه تاوه‌کو ناڕه‌زایی پـێبگه‌یه‌نێت
کاربه‌ده‌سـتێک له وه‌زاره‌تی به‌رگری لیبیا ده‌ڵێت هێزی ده‌ریایی وڵاته‌که‌ی ڕێگه‌ی له که‌شـتیـیه‌کی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی گرتووه که ئاڵای ماڵتای به‌سه‌ره‌وه و هه‌وڵی داوه له که‌ناره‌کانی لیبیا نزیک بـبێته‌وه
کاربه‌ده‌سـتێـکی حکومه‌تی پاکسـتان ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ماڵێـکدا ڕوویداوه له ناوچه‌یه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که له نزیک سـنووری ئه‌فغانسـتان و بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌سـتدانی 10 که‌س که هه‌موویان ئه‌ندامی خێزانێـک بوون
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری گوتی شه‌ڕه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه له ده‌وروبه‌ری ئۆفیسی پـۆستی شـاری ڕه‌قـقه بووه و چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن گه‌مارۆی باره‌گای داعشیان له شـاره‌که داوه
په‌یامنێرێـکی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لمه‌ناری حزبوڵڵای لوبنان گیانی له‌ده‌سـت دا به‌هۆی سه‌ختی ئه‌و برینه‌ی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی ناوچه‌ی حاره‌ت حریکی باشوری به‌یرووت دووچاری بووبوو
عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆکی سودان گه‌یشته سودانی باشور تاوه‌کو له باره‌ی ڕه‌وشه‌که وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌لڤا کیر بکات
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق داوای له خێڵ و دانیشـتوانی فه‌لـلوجه کرد چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده له شـاره‌که‌یان ده‌ربکه‌ن تاوه‌کو خۆیان له شه‌ڕێـکی گه‌وره دور بخه‌نه‌وه
ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌کان ڕاگهێنن حکومه‌تی عێراق کۆنتڕۆلی شاری فهلهوجهی له ده‌ستداوه و ئێستا که‌وتۆته ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده پاش چه‌ند ڕۆژێکی شه‌ڕو پێکدادان له شاره‌که‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابوردوودا بۆ دوهه‌م جاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینییه‌کان مه‌حمود عه‌باسدا کۆببێته‌وه به‌و هیوایه‌ی ڕێبه‌رانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان به زووترین کات بگه‌ن به ڕیککه‌وتن بۆ دانانی به‌رنامه‌یه‌ک له سه‌ر ڕێککه‌وتنی ئاشتی.
هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ڕاده‌گه‌ینن یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانیان کوژراوه پاش هێرشێکی خۆکوژی له‌لایه‌ن یاخیبوان بۆ سه‌ر بنکه‌ی نانگه‌رهاری هێزه هاوبه‌شه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانی له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
ڕێـکخراوی پـزیشکانی بێ سنوور ده‌ڵێت له ئێواره‌ی پـێنجشه‌ممه‌وه په‌یوه‌ندیـیان به 5 کارمه‌ندی ڕێـکخراوه‌که‌یانه‌وه نه‌ماوه که له باکوری سوریا چاره‌سه‌ری خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌کرد
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی مسڕ ڕاده‌گه‌ێنن سێ ته‌قینه‌وه که کاروانی له‌شکری و پۆلیسی تیایدا کرابوون به ئامانج له باکوری سینا بووه به‌هۆی بریندار بوونی 4 سه‌رباز.
باری ته‌ندروستی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی ئیسرائیل ئاریل شارۆن خراپتر بووه و کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه ڕاده‌گه‌ێنن به‌رده‌وامیش به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی بۆ دووه‌م جار سیسته‌می به‌رگری دژه موشه‌کی ناسراو به (Arrow 3)ی تاقیکردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامێـکی سه‌رکه‌وتووی هه‌بووه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان ڕاده‌گه‌یه‌نێت ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڕه‌کێکی ده‌ره‌وه‌ی باشوری شاری به‌یرووت ڕوویدا، که زۆربه‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که پشتیوانی له حزبووڵڵا ده‌که‌ن. له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون
عه‌مید سه‌عه‌د مه‌عه‌ن ئیبراهیم گوتی واسق ئه‌لبه‌تات سکرتێری حزبوڵڵای نه‌هزه‌ی ئیسلامی عێراق و ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵی چه‌کداری ناسراو به "جه‌یش ئه‌لموختار" ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا ده‌سـتگیرکراوه
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی لوبنان ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی سوریا بۆردومانی ناوچه‌یه‌کیان کردوو له نزیک سـنووری نێوان هه‌ردوو وڵات و له ئاکامدا 10 که‌س برینداربوون
زیاتر نیشـان بده