سه‌رۆک وه‌زیری عێراق داوای له خێڵ و دانیشـتوانی فه‌لـلوجه کرد چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده له شـاره‌که‌یان ده‌ربکه‌ن تاوه‌کو خۆیان له شه‌ڕێـکی گه‌وره دور بخه‌نه‌وه.
نوری ئه‌لمالیکی له په‌یامه‌که‌یدا که ڕۆژی دووشه‌ممه له ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه بڵاوکرایه‌وه، داواشی له هێزه‌کانی له‌شـکر کرد وریای شوێنی دانیشتوان بـبن و نه‌هێڵن به‌هۆی شه‌ڕه‌کانه‌وه زیانیان پـێبگات.
ئه‌م لێدوانه‌ی مالیکی وه‌ها پـێده‌چێت ئاماژه‌یه‌ک بێت که‌وا له‌شـکر له‌وه‌دایه هێرشێـکی گه‌وره بۆ سه‌ر یاخیبوان له‌و شـاره بکات.
هاوکات ده‌یان خێزان له فه‌لـلوجه هه‌ڵدێن که 65 کیلۆمه‌تر له به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره، ئه‌مه‌ش له ترسی ڕوودانی ئه‌و شه‌ڕه گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به‌شێـکی زۆری شـاری ڕه‌مادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نباریشیان کۆنترۆڵ کردووه.
له ئێسـتادا هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق گه‌مارۆی فه‌لـلوجه‌یان داوه که له‌وه‌تای هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه لایه‌کی که‌وتووه‌ته ده‌سـتی چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده.
له شه‌ڕه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ئه‌نبار به لایه‌نی که‌م 34 که‌س کوژراون، له‌وانه 22 یان سه‌ربازبوون.