Accessibility links

باری ته‌ندروستی ئاریل شارۆن به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات


باری ته‌ندروستی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی ئیسرائیل ئاریل شارۆن خراپتر بووه و کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌ ڕاده‌گه‌ێنن به‌رده‌وامیش به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی تیل هاشۆمر زیڤ ڕۆتستین له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند گورچیله‌ی و کۆئه‌ندامی دیه‌کی به‌ده‌نی ئێستا به‌باشی کار ناکه‌ن.
نه‌خۆشخانه‌که‌ له‌ ڕۆژی پێجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ڕێبه‌ری پێشووی ئیسرائیلی ته‌مه‌ن 85 ساڵان ڕه‌وشی ته‌ندروستی ناجێگیره‌. ناوبراو له‌ ساڵی 2006 وه‌ و پاش ئه‌وه‌ی جه‌ڵده‌ی مێشک لێیدا له‌ حاڵه‌تی بێهۆشیدا بووه‌. له‌و ده‌مه‌دا له‌ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدا بوو.
به‌ڕێز شارۆن یه‌کێک بوو له‌ که‌سایه‌تییه‌ هه‌ره‌ دیاره‌کان و جێگای مشتومڕ له‌ ئیسرائیلدا. له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2005دا ئه‌و فه‌رمانی کشانه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ی هێزه‌کانی ئیسرائیلی له‌ که‌رتی غه‌ززه‌ دا به‌مه‌ش کۆتایی هێنا به‌ 38 ساڵی کۆنتڕۆڵی له‌شکری له‌و ناوچه‌یه‌.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش زۆر که‌س به‌ وه‌رچه‌رخانێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر لێیانده‌ڕوانی له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه‌ی که‌ ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو له‌ ئاواکردنی نیشته‌جێگای جوله‌که‌ له‌ ناوچه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کاندا که‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.
XS
SM
MD
LG