هاوکاتی ئه‌وه‌ی گرفت هاتووه‌ته به‌رده‌م دانوسـتاندنه‌کانی بڕیاره له نێوان سه‌لڤا کیر سه‌رۆکی سودانی باشور و ڕێک مه‌شار ڕێبه‌ری یاخیبوان له ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌ثیـوپـیا به‌ڕێوه‌بچێت، عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆکی سودان گه‌یشته سودانی باشور تاوه‌کو له باره‌ی ڕه‌وشه‌که وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌لڤا کیر بکات.
ئه‌لبه‌شیر ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ جوبای پایته‌خت هیچ لێـدوانێـکی نه‌دا، به‌ڵام ئه‌حمه‌د بیلال وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سودان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت وڵاته‌که‌ی زۆر به په‌رۆشی سوادنی باشوره و ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێسـتا زۆر نیگه‌رانی کردوون. گوتیشی هیواداره سه‌رۆک به‌شیر بتوانێت ڕۆڵێـکی یارمه‌تیده‌ر بـبینێت له دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه چاره‌یه‌ک له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی به‌شه‌ڕهاتوو.
له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه بڕیار دراوه دانوسـتاندنه‌کان له ئه‌دیس ئه‌بابا سـازبکرێن به مه‌به‌سـتی کۆتایی هێنان به‌م شه‌ڕه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی دوازده‌وه هه‌ڵگیرسـاوه، به‌ڵام شـاند‌ی هه‌ردوو لا هێشـتا نه‌یانتوانیوه کۆتایی به چه‌ند گرفتێـکی به‌رده‌م دانوسـتاندنه‌کان بهێنن، وه‌کو داوای یاخیبوان بۆ ئازادکردنی ده‌سـتگیرکراوانی سیاسی.
مایکڵ مه‌کوی وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سودانی باشور ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌و ده‌سـتگیرکراوانه ئازاد نه‌کات وه‌ک مه‌رجێـک بۆ ده‌سـتپـێـکردنی وتووێژه‌کان.