گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش مه‌لایه‌کی شیعه ئاینزایان ده‌سـتگیرکردووه که کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری هه‌یه و چه‌ندان جار به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و هێرشانه‌ی سه‌ر که‌مپه‌کانی موجاهیدینی خه‌لق له عێراق ڕاگه‌یاندووه.
عه‌مید سه‌عه‌د مه‌عه‌ن ئیبراهیم ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت واسق ئه‌لبه‌تات سکرتێری حزبوڵڵای نه‌هزه‌ی ئیسلامی عێراق و ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵی چه‌کداری ناسراو به "جه‌یش ئه‌لموختار" ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا ده‌سـتگیرکراوه.
سـاڵی ڕابردوو ئه‌لبه‌تات ئه‌م کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌ی پـێـکهێنا که پـشـتگیری له ئێران ده‌کات و ده‌ڵێت پارێزگاری له شیعه‌کان ده‌کات له به‌رامبه‌ر هێرشی سووننه توندڕه‌وه‌کاندا.
هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌لبه‌تات به‌رپـرسیارێتی خۆیان له هێرشه‌که‌ی سه‌ر که‌مپـی لیبرتی موجاهیدنی خه‌لق له به‌غدا ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له 26 ی مانگی دوازده‌دا کرابوو و بووه مایه‌ی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک له دانیشـتوانی که‌مپه‌که.
هه‌روه‌ها له مانگی یازده‌ش به‌رپـرسیارێتی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند له هه‌ڵدانی شه‌ش گولـله خومپاره بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی سنووری عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه. ئه‌لبه‌تات گوتبووی ئه‌م هێرشه‌یان له به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌توایانه‌یه که له لایه‌ن مه‌لا سووننه‌کانی سعودیـیه‌وه له دژی شیعه‌کان ده‌کرێن.