Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ مسڕ چوار که‌س بریندار ده‌بن


.
.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی مسڕ ڕاده‌گه‌ێنن سێ ته‌قینه‌وه‌ که‌ کاروانی له‌شکری و پۆلیسی تیایدا کرابوون به‌ ئامانج له‌ باکوری سینا بووه‌ به‌هۆی بریندار بوونی 4 سه‌رباز.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی که‌ یه‌کێکیان بۆمبی لاڕێگا بوو، له‌ نزیک شارۆچکه‌ی شێخ زوێد نزیک سنوری که‌رتی غه‌ززه‌ ڕوویدا.
هێرشی بۆمب و هێڕشبه‌ری خۆکوژ له‌لایه‌ن ملیتانه‌‌ گومانباره‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌ باکوری نیمچه‌ دورگه‌ی سینا زیادی کردووه‌، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئیسلامی مسڕ محه‌مه‌د مورسی له‌ مانگی 7 له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا.
حکومه‌تی کاتیی مسڕ که‌ له‌شکر پشتیوانی لێده‌کات گروپی ئیخوان ئه‌لموسلمینی به‌ ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ده‌ستنیشان کردووه‌ و تاوانباری کردوون به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ گروپه‌ تیرۆرسته‌کانی سه‌ر‌ به‌ ئه‌لقاعیده‌وه‌.
XS
SM
MD
LG