کاربه‌ده‌سـتێک له وه‌زاره‌تی به‌رگری لیبیا ده‌ڵێت هێزی ده‌ریایی وڵاته‌که‌ی ڕێگه‌ی له که‌شـتیـیه‌کی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی گرتووه که ئاڵای ماڵتای به‌سه‌ره‌وه و هه‌وڵی داوه له که‌ناره‌کانی لیبیا نزیک بـبێته‌وه به ئاڕاسته‌ی به‌ندرێـکی ژێر ده‌سـتی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی که‌وا بۆ چه‌ند مانگێـکه له دژی حکومه‌ت وێزگه‌کانی نه‌وتیان داخسـتووه.
گوته‌بێژ عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لشه‌به‌هی ڕۆژی دووشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت که‌شتیـیه‌که شه‌وی ڕابردوو هه‌وڵی دابوو به‌ره‌و به‌نده‌ری سدره له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که بڕاوت. گوتیشی که‌شتیـیه‌که هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی به حکومه‌ته‌وه نه‌بووه.
جێی ئاماژه‌یه کۆمه‌ڵێـک که له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا داوای ئۆتۆنۆمی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ به‌شێـک له داهاتی نه‌وت بۆ ناوچه‌که‌یان، له هاوینی سـاڵی ڕابردووه‌وه زۆربه‌ی وێزگه‌کانی نه‌وتیان داخسـتووه، ئه‌مه‌ش وه‌ک گوشارێـک بۆ سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی له ته‌رابلوس.
حکومه‌تیش لای خۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێزی کردووه ئه‌گه‌ر بێت و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت بهێنـنه ئاراوه به‌ر له چاره‌سه‌کردنی ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان.