شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانی سـاڵی 2013 ی عێراق 7818 که‌سی سیڤیل گیانیان له‌ده‌سـتداوه، ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌یه له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵێـکدا له‌م وڵاته تۆماربکرێت
کاربه‌ده‌سـتان له براگی پایته‌ختی چیـک ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نێو ئه‌پارتمانی دیپـلۆماتێـکی فه‌ڵه‌سـتینی ڕوویداوه و که‌سێـک برینداربووه
وه‌زیری به‌رگری لوبنان ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ڕێبه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی ده‌سـتگیرکردووه که به‌رپـرسیارێتی خۆی له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی مانگی یازده‌ی به‌یرووتی پایته‌خت ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی تیایدا کرابووه ئامانج
ڕێبه‌ری پـێشـووی پاکسـتان په‌روێز موشه‌رف بۆ جارێـکی دیکه ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگا نه‌بوو به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسـیانه‌ی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی گیانی هه‌بوون
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق فه‌رمانی دا هێزه‌کانی له‌شـکر له شـاره‌کانی پارێزگای ئه‌نبار بکشێنه‌وه و به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی تیایاندا ڕاده‌سـتی هێزه‌کانی پـۆلیس بکه‌ن
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی که‌رتی نه‌وت و بازرگانان، هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌سـتیکردووه به هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاوی گێڵگه‌ی شێخان بۆ بازاڕه‌کانی جیهان له ڕێـگه‌ی تورکیاوه
کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان بهرهوپـێشـچونیان به‌ده‌سـتهێناوه له‌و وتووێژانه‌ی له نێوانیان به‌ڕێوه‌ده‌چن له‌سه‌ر ئاسـتی شـاره‌زایان له ژنێڤ
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵاته‌که موشه‌کێـک به‌ر پاسێـک که‌وتووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون
ئه‌ثیوپیا ده‌ڵێت حکومه‌تی سودانی باشور و ڕێبه‌ری یاخیبوان ڕێـک مه‌شار هه‌ریه‌که‌یان شـاند‌ی خۆی بۆ ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌ثیوپـیا ڕه‌وانه ده‌که‌ن، تاوه‌کو ده‌سـت به وتووێژی ئاشـتی بکه‌ن
له به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق و چه‌کداران له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون و 5 که‌سی دیکه برینداربوون
ئیسرائیل 26 به‌ندکراوی دیکه‌ی فه‌ڵه‌سـتینی ئازادکرد که زیندانیکرابوون له‌سه‌ر هێرشی کوشنده بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیلی ئیسرائیلی
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردسـتان له به‌رده‌م دادوه‌ری لێـکۆڵینه‌وه‌ی که‌لار له‌مه‌ڕ تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانی ئاماده‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌کان نه‌بوو، فه‌رمانده‌ی هێزی پـێشـمه‌رگه بڕیاری داوه ئه‌و به‌رپـرسه سه‌ربازیـیه بۆ به‌رده‌م دادگا سـازبکات
ڕێـکخراوی پاراستنی ڕۆژنامه‌وان CPJ ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی سوریا و عێراق و میسر مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهانن بۆ ڕۆژنامه‌وانان
سه‌دان له به‌شداربووانی مه‌راسیمی به خاکسـپاردنی محه‌مه‌د شه‌ته‌ح، وه‌زیری پـێشـووی لوبنان دروشـمیان له دژی حزبوڵڵا گوته‌وه، ده‌ڵێن ئه‌م کۆمه‌ڵه له کوشـتنی شه‌ته‌ح به‌رپـرسیاره
شه‌ڕ و پـێـکدادان له شـاری ڕه‌مادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵگیرسـا، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی که‌وا بۆ چه‌ند مانگێـک بوو له دژی حکومه‌ت مانگرتنی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چوو
کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن پـیاوێـکی خۆکوژ خۆی له نێو پاسێـکدا ته‌قاندووه‌ته‌وه له شـاری ڤۆلگۆگراد و له ئاکامدا 14 که‌س کوژراون. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕۆژێـک پاش ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی خۆکوژی له‌و شـاره دێت
کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن هێزه‌کانی له‌شـکر ته‌قه‌یان له دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی سوریا کردووه که ئاسمانی وڵاته‌که‌یانیان به‌زاندبوو و بۆردومانی ناوچه‌یه‌کی کرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ست ده‌کات به گه‌شتێکی ساڵی نوێی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌وڵێکی تردا بۆ پێشوه‌بردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراقی هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی یاسادانه‌رێکی سوننه، له ئاکامدا شه‌ڕوپێکدادان ڕوویداوه‌و براکه‌ی و پێنج که‌س له پاسه‌وانه‌کانی کوژران.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوغانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا داواکاری ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ڕه‌تده‌کاته‌وه، سه‌ره‌ڕای زیاد بوونی خۆپیشاندانه‌کان له دژی ئه‌وه‌ی گوایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی گه‌نده‌ڵه.
زیاتر نیشـان بده