Accessibility links

لوبنان: فڕۆکه‌ی جه‌نگی سوریا بۆردومانی ناوچه‌یه‌کی سنووری وڵاته‌که‌ ده‌که‌ن و 10 که‌س بریندارده‌بن


ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی لوبنان ده‌ڵێن فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی سوریا بۆردومانی ناوچه‌یه‌کیان کردوو له‌ نزیک سـنووری نێوان هه‌ردوو وڵات و له‌ ئاکامدا 10 که‌س برینداربوون.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی لوبنان ڕایگه‌یاند بۆردومانه‌که‌ له‌ نزیک شـارۆچکه‌ی عرسال بووه‌، ئه‌و شوێنه‌ی هه‌زاران ئاواره‌ی سوری له‌م مانگانه‌ی دوایی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌یان په‌نایان بۆ بردووه‌.
دوو له‌ دانیشـتوانی شـارۆچکه‌که‌ به‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسـیان گوتووه‌ یه‌ک له‌ برینداره‌کان که‌ ژنێـک بووه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیـیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌سـتداوه‌. گوتوشیانه‌ 3 برینداری دیکه‌ برینه‌کانیان سه‌ختن.
شارۆچکه‌ی عرسال ده‌که‌وێته‌ به‌رامبه‌ر ناوچه‌ی قه‌له‌مونی سوریاوه‌ که‌ له‌وێ هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که‌ ده‌سـتیان به‌ هێرشکردن کردووه‌ و ژماره‌یه‌ک شـارۆچکه‌ و گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان گرتووه‌ته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG