سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمی کریمه (میهکالیۆ مایشێڤ) ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی به‌رده‌وامن له ئامادهکاریـیهکانیان بۆ ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی بڕیاره یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو له هه‌رێمه‌که‌یان به‌ڕێوه‌بچێت
کۆمه‌ڵێک ڕه‌به‌نی کلێسای ئۆرثودۆکسی یونان که له‌وه‌تای مانگی 12 له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوان گیرابون گه‌ڕاونه‌ته‌وه سوریا، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی له لوبنانی دراوسێ ئازادکران.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئۆکرانیا له به‌نده‌ری سێڤاستۆپۆلی هه‌رێمی کریمه گه‌مارۆ دراوه له لایه‌ن ڕووسه‌کانه‌وه، به‌ڵام ته‌قه نه‌کراوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه لیستێـکیان ڕاگه‌یاند که تیایدا ناوی ژماره‌یه‌ک ڕێـکخراوی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی هاتووه، ده‌ڵێت ئه‌مانه کۆمه‌ڵی تێرۆرستین و هه‌ر که‌سێـک له ناو وڵاته‌که‌یاندا بـبێته ئه‌ندامیان یان پشـتیوانیان لێ بکات، ئه‌وا سزاده‌درێت
سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌سـتگرتنی له‌شـکری ڕووسیا به‌سه‌ر هه‌رێمی کریمه‌ی ئۆکرانیا وه‌ها ناودێرده‌کات که نیشانه‌ی سیاسه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رۆک ڤلادیمیر پـوتنه له هه‌ڵه‌کانی بۆ ئاسایش و ئارامی له ئۆکرانیا
عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی تورکیا گوتی فه‌یسبوک و یوتیوب له وڵاته‌که‌ی قه‌ده‌غه ناکرێن، ئه‌مه‌ش چه‌ند کاژمێرێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م دوو ماڵپه‌ڕه سه‌ره‌کیـیه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی کرد
سه‌رۆک وه‌زیری ئۆکرانیا ڕه‌تکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که‌ی توندتر کرده‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی جیاکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کریمه له ئۆکرانیا و ده‌ڵێت که‌س له جیهانی شـارسـتانیدا دان به ئه‌نجامی ڕیفراندۆمێـکدا نانێت ئه‌گه‌ربێت و له کریمه به‌ڕێوه‌بچێت به مه‌به‌سـتی لکاندنی به ڕووسیاوه
ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی عێراق بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م 20 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 60 که‌سی تر.
یاسادانه‌ران له هه‌رێمی نائارامی کریمه‌ی ئۆکرانیا ده‌نگیان داوه بۆ لکاندنی هه‌رێمه‌که به ڕووسیاوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌نگاوێـک پـێده‌چێت گرژی و ئاڵۆزیـیه‌کان زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵچوون به‌رێت
ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا ده‌ڵین ڕوسیا ڕووبه‌ڕووی سزادان ده‌بێته‌وه به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانه لهشکریهکهیهوه له نیمچه دوڕگه‌ی کریمه‌ی ئۆکرانیا.
ئه‌لمه‌رزوقی سه‌رۆکی وڵاتی تونس ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یاسای باری نائاسایی له وڵاته‌که‌دا هه‌ڵگرت که له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی تونس‌دا ئه‌و یاسایه سه‌پێندرابوو.
میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت ئۆتۆمبێلێک له شاری حه‌ما له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لانی که‌م 4 که‌س کوژراون.
سه‌ره‌ک وه‌زیری پاکستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تاڵیبانه‌کاندا کۆبۆته‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ گوڕ به‌خشینه‌وه به‌و وتووێژانه‌ی به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنانه به یاخیبوون له وڵاته‌که‌یدا.
زانایان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باس له شیانی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی ئێیدز ده‌که‌ن.
یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵیت سامانی دارایی 18 که‌سی ئۆکرانیایی سڕ ده‌کات له ئه‌وروپادا.
لێکۆڵه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ، سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ساڵی پار چه‌کی کیمیایی له دوو هێرشدا له سوریا به‌کارهێنراون و پێشده‌چێت له لایه‌ن له‌شکری سوریاوه ئه‌و هێرشانه کرابن.
وڵاتانی ڕۆژئاوا له هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنێکی ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی نیمچه دوڕگه‌ی کریمه‌ن له ئۆکرانیا.
ده‌سته‌یه‌کی لێکۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن به‌شێکی ئه‌و دڕندایه‌تیه‌ی له سوریا ده‌کرێت له ئه‌ستۆی وڵاتانی ڕۆژئاوادایه به‌هۆی بێ بڕیاریانه‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌واوی ئه‌و گومانانه بڕه‌وێنێته‌وه که‌له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی هه‌ن.
دادگایه‌کی وڵاتی میسر ده‌ستیکردۆته‌وه به پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی 20 ڕۆژنامه‌وان به تاوانی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری نادروست له‌سه‌ر میسر.
زیاتر نیشـان بده