سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمی کریمه (میهکالیۆ مایشێڤ) ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی به‌رده‌وامن له ئامادهکاریـیهکانیان بۆ ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی بڕیاره یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو له هه‌رێمه‌که‌یان به‌ڕێوه‌بچێت بۆ بڕیاردان ئایا بچنه سه‌ر ڕووسیا یان نا. گوتیشی هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی کریمه که تۆمارکراون مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و هیچ شتێـک نیـیه ڕێگریـیان لێبکات.
هێزه‌کانی ڕووسیا توانای خۆیان له کریمه زیادکردووه، له‌و ده‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌وێ کارده‌که‌ن بۆ لکاندنی هه‌رێمه‌که به ڕووسیا.
سه‌رۆک وه‌زیری کاتی ئۆکرانیا ئارسێنی یاتسینیووک ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له کێیڤی پایته‌خت له میانه‌ی ئاهه‌نگێـکدا به بۆنه‌ی یادی 200 سـاڵه‌ی له‌دایکبوونی تاراس شێڤچێنکۆ شاعیری نیشـتیمانپه‌روه‌ری ئۆکرانی، به لایه‌نگرانی گوت ده‌سـتبه‌رداری تاکه سهنتیمهترێـک له خاکی وڵاته‌که‌ی نابێت.
چاوهڕواندهکرێت ئارسێنی یاتسینیووک ڕۆژی چوارشه‌ممه له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا چاوی به سه‌رۆک ئۆباما بکه‌وێت به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمی کریمه.
له لایه‌کی دیکه په‌رله‌مانتارێـکی ڕووسیا گوتویه‌تی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی 1.1 ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌کات بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ژێر خانی پـیشه‌سـازی کریمه، ئه‌گه‌ر هاتوو له ڕیفراندۆمه‌که‌ی 16 ی مانگی سێ ده‌نگیان بۆ لکاندنی هه‌رێمه‌که‌یان به ڕووسیاوه دا.
ئه‌نگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا گوتی ئه‌گه‌ربێت و ڕیفراندۆمێـکی له‌و جۆره له کریمه سـازبکرێت، ئه‌وا شه‌رعی نابێت و هه‌روه‌ها ده‌سـتوری ئۆکرانیاش پـێشـێل ده‌کات.