ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له ناوه‌ڕاستی عێراق بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م 20 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 60 که‌سی تر.
ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی عێراق له 4 شار و شارۆچکه‌دا ڕویانداوه و وه‌ک هێزه‌کانی پۆلیسی وڵاته‌که ده‌ڵێن له هه‌موویان خوێناوی تر ته‌قینه‌وه‌کانی شاری حله بوون که له ئاکامی دوو ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه 9 که‌سی سیڤیل کوژراون و 28 که‌سیش بریندارن.
له شارۆچکه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی باشوری به‌غداش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکه‌وه 4 که‌س کوژراون و 10 که‌سیش بریندارن.
له شارۆچکه‌ی مهشاده له باکوری به‌غدا هه‌ر به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکه‌وه 5 که‌سی سیڤیل کوژراون 14 ی تریش بریندارن، له ده‌مێکدا بۆمبێک له ده‌وروبه‌ری پردی دیاله له نزیک به‌غداوه 2 که‌سی سیڤیلی کوشتووه و 7 که‌سیشی بریندار کردووه.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌و ناوچانه‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆیان لێبووه زیانه گیانیه‌کانیان بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس پشت ڕاستکردۆته‌وه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت چونکه مافی لێدوانیان نییه بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن.