نه‌واز شه‌ریف، سه‌ره‌ک وه‌زیری پاکستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تاڵیبانه‌کاندا کۆبۆته‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ گوڕ به‌خشینه‌وه به‌و وتووێژانه‌ی به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنانه به یاخیبوون له وڵاته‌که‌یدا.
له ڕاگه‌یاندنێکدا نه‌واز شه‌ریف جه‌خت ده‌کاته‌وه له ئه‌رکه ئاینی و نیشتیمانی و مۆڕالی و ده‌ستوریه‌کانی بۆ بنه‌بڕ کردنی تێرۆریزم و هێنانه ئارای ئاشتی له وڵاته‌که‌یدا.
عیرفان سدیقی، وتووێژکه‌ری حکومه‌ت ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتوویه‌تی وتووێژه‌کان گه‌یشتونه‌ته قۆناغێکی چاره‌نوسسازه‌وه و ده‌شڵێت به‌ره‌وپێشچونێکی که‌میش هاتۆته ئاراوه بۆ کۆتاییپێهێنان به هێرشه‌کانی توندڕه‌وان.
سامی ئه‌لهه‌ق، سه‌رۆکی وتووێژکه‌رانی تاڵیبانه‌کان ده‌ڵێت ستراتیژیه‌تێکی نوێ پێویسته بۆ کۆتاییهاتنی قه‌یرانی وڵاته‌که.
ریکخراوی ته‌حریکی تاڵیبان که هاوبه‌ندیه‌کی ڕێکخراوه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کانه له سه‌رانسه‌ری پاکستان‌دا کار ده‌کات و ده‌خوازێت یاسا تونده‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌سه‌ر پاکستان‌دا بسه‌پێنێت.