Accessibility links

بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئۆکرانیا له‌ هه‌رێمی کریمه‌ له‌ لایه‌ن ڕووسه‌کانه‌وه‌ گه‌مارۆ ده‌درێت


به‌پـێی هه‌واڵه‌کان بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئۆکرانیا له‌ به‌نده‌ری سێڤاستۆپۆلی هه‌رێمی کریمه‌ گه‌مارۆ دراوه‌ له‌ لایه‌ن ڕووسه‌کانه‌وه‌، به‌ڵام ته‌قه‌ نه‌کراوه‌.
ده‌ڵێن ماشێنێـکی له‌شـکری ڕووسی خۆی داوه‌ به‌ ده‌روازه‌ی بنکه‌که‌ و چووه‌ته‌ ناوه‌وه‌. نزیکه‌ی 100 سه‌ربازی ئۆکرانی له‌و بنکه‌یه‌دایه‌.
ئاژانسی ئنته‌رفاکس ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆکرانیا گوتویه‌تی نزیکه‌ی 20 هێرشبه‌ر به‌ ته‌قاندنی بۆمبی ده‌نگی خۆیان به‌ بنکه‌که‌دا کردووه‌ و سه‌ربازه‌ ئۆکرانیـیه‌کان له‌ هۆڵێـکی بنکه‌که‌ گردبوونه‌ته‌وه‌ و ئێسـتا فه‌رمانده‌که‌یان ده‌سـتیکردووه‌ به‌ دانوسـتاندن.
XS
SM
MD
LG