میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت ئۆتۆمبێلێک له شاری حه‌ما له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لانی که‌م 4 که‌س کوژراون.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی سانا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئۆتۆمبێلێکی به مین چێنراو به ڕیمۆت کۆنترۆڵ ته‌قێندراوه‌ته‌وه له به‌شی باشوری شاری حه‌ما و ده‌شڵیت له‌و ڕووداوه‌دا زیاتر له 22 که‌س بریندارن.
له‌و ڕاپۆرته‌ی سانادا ئاماژه به‌وه ناکات کێ یان چ لایه‌نێک ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس نوسیویه‌تی هیچ لایه‌نێک به‌پرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
ڕێکخراوه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان، به‌وانه‌شه‌وه که سه‌ر به تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌ن زۆر جار دامه‌زراوه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا و له‌شکری سوریایان کردۆته ئامانجی هێرشه‌کانیان و له‌ڕێی ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه یانیش له ڕێی هێرشی خۆکوژیه‌وه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی سانا ده‌شڵێت هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌ت به‌لانی که‌م 10 که‌سیان کوشتووه له شه‌ڕێکی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌یاندا له ده‌وروبه‌ری شاری حومس.
شاری حومس سێهه‌م گه‌وره‌ترین شاری سوریایه و ژماره‌یه‌ک له قورسترین شه‌ڕه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه سێ ساڵه‌ییه‌ی سوریای تیادا ڕووداوه.