دادگایه‌کی وڵاتی میسر ده‌ستیکردۆته‌وه به پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی 20 ڕۆژنامه‌وان به تاوانی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری نادروست له‌سه‌ر میسر و له‌سه‌ر پشتیوانی و هه‌روه‌هاش ئه‌ندامێتی له ڕێکخراوی ئیخوانولموسلمینی میسردا.
پاش یه‌که‌م دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه له مانگی ڕابردوودا دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه.
سیان له ڕۆژنامه‌وانه‌کان کارمه‌ندی که‌ناڵی ئه‌لجزیره ی بنکه له قه‌ته‌رن و ته‌واوی گوناهبارکردنهکانیشیان ڕه‌تکردۆته‌وه. فه‌رمانڕه‌وایانی قه‌ته‌ر پشتیوانی له ئیخوانه‌کانی میسر و موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارخراوی وڵاته‌که ده‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ڕه‌خنه‌یان له که‌ناڵی ئه‌لجزیره گرتووه وه‌ک ده‌ڵێن ڕووماڵکردنی که‌ناڵه‌که بێلایه‌ن نییه و ته‌نها به‌لای ئیخوانه‌کاندا ده‌یشکێنێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ئیخوانولموسلمینه‌کان به ڕێکخراوێکی تێرۆریست ناودێر کردووه.
ده‌سته‌ی کارگێڕیی که‌نالی ئه‌لجزیره داکۆکی له ڕوماڵکردنهکانی خۆیان ده‌که‌ن و له‌سه‌ر گوناهبارکردنی پهیامنێرهکانیشی ده‌ڵێن تاوانی نادروست و بێ بنه‌مان.
ئه‌م دۆسێیه سه‌رنجی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه، به تایبه‌تیش ڕێکخراوه‌کانی ئازادی ڕاگه‌یاندن و مافه‌کانی مرۆڤ.