ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا ده‌ڵین ڕوسیا ڕووبه‌ڕووی سزادان ده‌بێته‌وه به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانه له‌شکریه‌که‌یه‌وه له نیمچه دوڕگه‌ی کریمه‌ی ئۆکرانیا وه ده‌شڵێن یان ئه‌وه‌تا سه‌ربازه‌کانی خۆی بکشێنێته‌وه، یانیش به‌شداربێت له وتووێژێکی متمانه پێکراودا بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که.
ده‌یڤد کامیرۆن سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌ڵێت پێویسته په‌یامێکی ڕوون و ئاشکرا بنێرین بۆ حکومه‌تی ڕوسیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ڕوویداوه جێی قایل بوون نییه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕێز کامیرۆن هاوکاتی گه‌یشتنی بوو بۆ برۆکسل به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ڕێبه‌رانی هه‌ر 28 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا.
به‌ڵام وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس له هه‌واڵه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێکردووه، جیاوازیش هه‌یه له نێو ڕێبه‌رانی ئه‌وروپادا به تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی نزیک سنوری ڕوسیان.
ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ڕوسیادا ده‌که‌وێته سه‌ر به‌ره‌وپێشچونه‌کانی پرۆسه‌ی دیپلۆماسی وه‌ک ئه‌نگێلا میرکڵ، ڕاویژکاری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به به‌شداری جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و سێرگیێ لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ڕۆما جارێکی تر کۆده‌بنه‌وه بۆ باسکردنی قه‌یرانی ئۆکرانیا.