مونسیف ئه‌لمه‌رزوقی سه‌رۆکی وڵاتی تونس ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یاسای باری نائاسایی له وڵاته‌که‌دا هه‌ڵگرت که له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی تونس‌دا ئه‌و یاسایه سه‌پێندرابوو.
گه‌وره سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکریی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ بڕیاری لادانی یاساکانی باری نائاسایی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له شوێنه زۆر هه‌ستیاره‌کانی وڵاته‌که‌دا دانراون ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ شوێنه‌کانی خۆیان له بنکه له‌شکریه‌کاندا.
له‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆکی تونس‌دا هاتووه ئه‌و باره نا ئاساییه‌ی له مانگی یه‌کی ساڵی 2011 دا سه‌پێندرا ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر وڵاته‌که نامێنێت.
زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی، سه‌رۆکی پێشووی تونس ئه‌و بڕیاره‌ی داسه‌پاند به‌ڵام پاش له کار لادانیشی ئه‌و یاسای باری نائاساییه له تونس وه‌ک خۆی مایه‌وه.
له‌وه‌تای شۆڕشی گه‌لی تونسه‌وه وڵاته‌که له شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌دا بووه به‌ڵام له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسایشی تونس ده‌ڵێن له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا باری ئاسایشی وڵاته‌که به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه.