وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌واوی ئه‌و گومانانه بڕه‌وێنێته‌وه که‌له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی هه‌ن ئه‌گه‌ر تاران بخوازێت ته‌واوی سزاکانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێن که زیانی له ئابوری ئێران داوه.
ئێران و هه‌ر شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان کارده‌که‌ن بۆ هێنانه ئارای ڕێکه‌وتنێکی کۆتایی بۆ هه‌ڵگرتنی سزاکان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تاران به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی بۆ دروستکردنی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌کارنه‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جۆسێف ماکمانوس نوێنه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی به 35 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌م ده‌زگا چاودێریه ناوکیه‌ی گوتووه ده‌بێت تاران هاوکاری ته‌واوی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی بێت له‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌نگۆی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی هه‌ن له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
به‌ڕێز ماکمانوس ده‌ڵێت ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ی تایبه‌تن به کارکردنی ئێران له‌سه‌ر دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی گرنگ ده‌بن بۆ هه‌ر ڕێکه‌وتنێکی کۆتایی تا ته‌واوی سزاکان له سه‌ر ئێران لابدرێن.