بریکاری وه‌زیری ناوخۆی ئۆکرانیا ده‌ڵێت کوشتنی خۆپـیشـانده‌ران له شاری کێیڤ به فه‌رمانی ڤیکتۆر یانووکۆڤیچی سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات خراوبووه
ڕوسیا ناتۆی تاوانبار کردووه به‌وه‌ی ڕێبازی شه‌ڕی ساردی گرتۆته‌به‌ر به‌ڕاگرتنی هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی هه‌رێمی'کرێم' ی ئوکرانیا.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌ڵێن هه‌موو هاوکاریـیه‌کی سیڤیلی و له‌شـکری خۆیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕاگرتووه به‌هۆی ناکۆکی ئه‌م دوایـیانه‌ی سه‌ر ئۆکرانیا
پـۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی لوفتهانزا ئاڕاسته‌ی گه‌شته‌که‌ی گۆڕیوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی یه‌ک له سه‌رنشینه‌کانی به له‌ته گوێزانێـک هه‌ڕه‌شه‌ی له تاقمی فڕۆکه‌که کردووه
کۆمه‌ڵێـکی چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن کۆی ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی شه‌ڕی سێ سـاڵه‌ی ناو وڵاته‌که له 150 هه‌زار کوژراو تێپه‌ڕی کرد
هاوکاتی ده‌سـتپـێـکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراقدا، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕۆژی سێشه‌ممه باکوری وڵاته‌که‌ی گرته‌وه و له ئاکامدا 8 سه‌رباز کوژران
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئوسترالیا ده‌ڵێت گه‌ڕان به دوای فڕۆکه بێ سه‌روشوێنه‌که‌ی هێڵی ئاسـمانی مالیزیا ڕه‌نگه درێژه‌ی پـێبدرێت، ئه‌مه‌ش هاوکاتی به‌رده‌وامبوونی تاقمه‌کان له هه‌وڵه‌کانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌یه
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی لوبنان ده‌ڵێت له‌شـکری وڵاته‌که‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی خۆی له شـاری ته‌رابلوسی باکوری وڵات زیاکردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕوپـێـکدادانی ئاکامی جه‌نگی سوریا
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا 3 که‌سیان دهســتگیرکردووه به تاوانی پـشـتیوانیکردن له کۆمه‌ڵێـکی توندڕه‌وی ئیسلامی سوریا، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و مه‌ترسیـیانه‌ی شیانی هه‌یه ڕووبده‌ن
کۆریای باکور گولـله تۆپـی گرتووه‌ته ئاوه‌کان به‌رامبه‌ر که‌ناره‌کانی کۆریای باشور، ئه‌مه‌ش وه‌ها پـێده‌چێت کاردانه‌وه بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و مانۆڕه له‌شـکریـیه‌ی له نێوان ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور به‌ڕێوه‌ده‌چێت
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ره‌و ئیسرائیل ده‌ڕوات تاوه‌کو هه‌وڵ بدات وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان هه‌ره‌س نه‌هێنن
دمتری مێدڤێدێڤ سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی ناوچه‌ی کریمی کرد، ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له ئۆکرانیای جیاکرده‌وه و کردی به به‌شێـک له ڕووسیا
کۆمه‌ڵێـکی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا کۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م گه‌یاندنی یارمه‌تیـیه‌کان بۆ خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسـترالیا ڕایانگه‌یاند که‌وا له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ناو ئۆقیانوسی هیندی به شوێن فڕۆکه بێ سه‌روشوێنه‌که‌ی مالیزیا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زانیاری نوێـیان بۆ ئاشکرا بوو
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی تورکیا ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌ی له‌وه‌دان ماڵپه‌ڕی یوتیوب له تورکیا بلۆک بکه‌ن، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای هه‌نگاوێـکی هاوشێوه له دژی تویته‌ر
عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی له‌شکری میسر، ئه‌وه‌ی هاوینی ڕابردوو محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی له پـۆسته‌که‌ی لادا، ڕایگه‌یاند که‌وا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی کاندید ده‌کات
پێنج شه‌ممه، ئاژانسی کاروباری ئاسمانی تایله‌ند ڕایگه‌یاند یه‌کێک له سه‌ته‌لایته‌کانی وێنه‌ی 300 شتی له شوێنێکی دوورده‌ست له باشوری ئوقیانوسی هیند وه‌سه‌ر ئاو که‌وتون گرتووه که قه‌باره‌یان دوو تا 15 میتر ده‌بێت.
وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌ک وڵاتێـکی ناشه‌رعی دابنێن و جگه له‌وه هه‌موو کۆسپه‌کانی به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی ئاشتی ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی ئیسرائیله‌وه
میری قه‌تر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له میانه‌ی ده‌ستپـێکردنی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی عه‌ره‌ب له کوه‌یت ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر گرت
نزیکه‌ی 100 ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یان دروشمیان به‌رز کردبوونه‌وه و داوایان ده‌کرد "ڕاستی" سه‌باره‌ت به فڕۆکه‌که بڵاوبکرێنه‌وه، که ئێستا کاربه‌ده‌ستانی مالیزیا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه فڕۆکه‌که که‌وتۆته ناو شوێنێکی دووره ده‌ست له‌باشوری ئوقیانوسی هیند.
زیاتر نیشـان بده