بریکاری وه‌زیری ناوخۆی ئۆکرانیا ده‌ڵێت کوشتنی خۆپـیشـانده‌ران له شاری کێیڤ به فه‌رمانی ڤیکتۆر یانووکۆڤیچی سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات خراوبووه.
هاوکات هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه حکومه‌تی ئۆکرانیا ڕایگه‌یاند که‌وا 12 له ئه‌ندامانی یه‌که‌یه‌کی تایبه‌تی پـۆلیس ده‌سـتبه‌سه‌رکراون به گومانی ته‌قه‌کردن له خۆپـیشـانده‌ران. پـتر له 100 که‌س له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی ناڕه‌زایی له مانگی دوودا له کێیڤی پایته‌ختی ئۆکرانیا کوژران.
له لایه‌کی تره‌وه سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت هه‌ر به ته‌وابوونی مانۆڕه‌کانی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی له نزیک سنووره‌کانی ئۆکرانیا، ئه‌وا هێزه‌کانی ڕووسیا به‌ره‌و بنکه‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به‌رپرسـانی ئۆکرانیا گوتویانه نزیکه‌ی 100 هه‌زار سه‌ربازی ڕووسیا به درێژایی سنووره‌کانی خۆرهه‌ڵات و باشوری بڵاوبوونه‌ته‌وه و بۆ هێرشکردن ئاماده‌ن.
جه‌نه‌ڕاڵ فلیپ بریدلۆڤ گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ناتۆ ئه‌ویش ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی هێزه‌کانی ڕووسیا ئاماده‌ن و ده‌توانن له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێـکی گه‌وره‌ی ئۆکرانیا بگرن.