وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌ک وڵاتێـکی ناشه‌رعی دابنێن و جگه له‌وه هه‌موو کۆسپه‌کانی به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی ئاشتی ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی ئیسرائیله‌وه. ڤلێپ واڵته‌ر وێڵمن له کوه‌یته‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه که له‌وێ ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆتایی به 25 هه‌مین کۆنگره‌ی سـاڵانه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب هات.
ڤلێپ ده‌ڵێت له کۆنگره‌ی ئه‌مسـاڵدا زیاتر ناکۆکی نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی پـێوه دیاربوو، به‌ڵام تاکه مه‌سه‌له وه‌ک هه‌میشه له‌سه‌ری زۆر کۆک بوون، شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان بوو.
خالید سلێمان جاره‌ڵڵا یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کوه‌یت به‌یانـنامه‌ی کۆتایی کۆنگره‌که‌ی خوێنده‌وه:
" جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌سـتین به مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی گه‌لانی میلـله‌ته‌که‌مان ده‌مێنێته‌وه، وه هه‌موو هه‌وڵێـکی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـکی فه‌ڵه‌سـتینی سه‌ربه‌خۆ که پایته‌خته‌که‌ی ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات بێت."
پاشـان جاره‌ڵڵا له به‌یانـنامه‌که‌دا ئیسرائیلی به سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی تاوانبارکرد.
" ئیسرائیل به ته‌واوی به‌رپـرسیار ده‌که‌ین له شـکسـتهێنانی پـرۆسه‌ی ئاشتی و به‌رده‌وامبوونی گرژیـیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، وه بێ هیچ چه‌ندوچونێک ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه دان به ئیسرائیل‌دا بنێن وه‌ک ده‌وڵه‌تێـکی جووه‌کان، وه سه‌رزه‌نشتی به‌رده‌وامبوونی نیشتهجێـکردن و به جووکردنی ئۆرشه‌لیم ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و سووکایه‌تیکردنه‌ی له‌وێ به شوێنه‌واره ئیسلامی و مهسیحیـیهکاندا ده‌کرێت."
جێی ئاماژه‌یه بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل له میانه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی ئه‌م داوایـیانهدا داوای له ڕێبه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی کرد دان به شه‌رعیه‌تی ئیسرائیل‌دا بنێن.
هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب هاوسۆزی خۆیان بۆ خه‌ڵـکی سوریا ده‌ربڕی و داوایان له به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته کرد هه‌موو هێرشه له‌شـکریـیه‌کان ڕابگرێت. پاشان پـشـتیوانی خۆشیان نیشـان دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـکی ئاشـتیـیانه بۆ شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته که هه‌رچه‌نده ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌ربا سه‌رۆکی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی سوریا له کۆنگره‌که داوای له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کرد چه‌کی به‌هێز و پـێشـکه‌وتوو بۆ سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا دابین بکات.
له‌گه‌ڵ ئهمانشدا وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌ڵێنیان دا پـێـکه‌وه له دژی تێرۆرزم کاربکه‌ن و گه‌شه به ئابوری ناوچه‌که‌یان بده‌ن.
نه‌بیل عه‌ره‌بی سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب له کۆتایی کۆنگره‌که سوپاسی وڵاتی کوه‌یتی کرد له به‌رامبه‌ر میوانداری و سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که.
" ده‌مه‌وێت لای خۆمه‌وه پـێشه‌کی سوپاسی وڵاتی کوه‌یت بکه‌م بۆ میوانداریکردنی کۆنگره‌که که به هه‌موو پـێوهرهکان سه‌رکه‌وتوو بوو. ئه‌م کۆنگره‌یه له کاتێـکدا به‌سـترا که هه‌ندێـک که‌س گومانیان هه‌بوو سـازبکرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رکه‌وتوو بوو."
نه‌بیل عه‌ره‌بی دهسـتخۆشیشی له کوه‌یت کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی دروشمی کۆنگره‌که، ئه‌ویش "یه‌کگرتوویی بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر" بوو، گوتی گونجاوترین دروشمه له‌م قۆناغه‌دا.
هه‌ر له ڕێوه‌ڕه‌سمی کۆتایی کۆنگره‌که، عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی کاتی میسر داوای هاوکاری زیاتری نێوان وڵاتانی عه‌ره‌ب کرد و گوتی ناکۆکی ده‌بێته مایه‌ی ڕێگه‌گرتن له پـێشـکه‌وتنی جیهانی عه‌ره‌ب و هیوای خواست گرنگی به کۆمکاری عه‌ره‌ب بدرێت.
" چاومان له ڕێـیه بۆ گه‌شه‌پـێدان و پێشخستنی کۆمکاری عه‌ره‌ب که سومبوڵ و نیشـانی ناسـنامه‌ی عه‌ره‌بیـیه. ئه‌مش تاوه‌کو نه‌ته‌وه‌که‌مان له توانایدا بێت ڕووبه‌ڕووی کێشه ومهترسیـیهکانی ئه‌م سه‌رده‌مه بـبێته‌وه."
بڕیاره میسر میوانداری کۆنگره‌ی سـاڵی 2015 بکات.