کۆمه‌ڵێـکی چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن کۆی ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی شه‌ڕی سێ سـاڵه‌ی ناو وڵاته‌که له 150 هه‌زار کوژراو تێپه‌ڕی کرد.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی به به‌ڵگه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ژماره‌ی کوژراوانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له مانگی سێی سـاڵی 2011 وه ده‌سـتیپـێـکردووه گه‌یشـتووه‌ته 150,344 کوژراو. ئه‌م کوژراوانه‌ش بریتین له خه‌ڵـکانی سیڤیل و سه‌رهه‌ڵداوان و ئه‌و چه‌کداره بیانیـیانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان و هه‌روه‌ها سه‌ربازانی له‌شـکری له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی له پاڵیاندا شه‌ڕ ده‌که‌ن.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت ئه‌م ژماره‌یه‌ی ڕایگه‌یاندووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕاپـۆرتی تۆڕێـکی گه‌یاندنی زانیاریـیه که له ناو سوریادایه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی یه‌که‌وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا له ژمارده‌کردنی کوژراوانی سوریا وه‌سـتاوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چیدی ناتوانێت له ڕاستگۆیی سه‌رچاوه‌کانی زانیاری ناو ئه‌و وڵاته دڵنیا بـبێت. دوایـین ئاماری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردوو ڕاگه‌یه‌ندرا که به لایه‌نی که‌م 100 هه‌زار کوژراو بوو.