هاوکاتی ده‌سـتپـێـکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراقدا، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕۆژی سێشه‌ممه باکوری وڵاته‌که‌ی گرته‌وه و له ئاکامدا 8 سه‌رباز کوژران.
خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه‌یان له شـاری تکریت بوو که له‌وێ که‌سێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی به ماشێنی هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکردا کێشـا و له ئاکامدا 5 سه‌رباز کوژران و 11 سه‌ربازی دیکه برینداربوون.
پاش چه‌ند کاژمێرێک، ژماره‌یه‌ک چه‌کدار له شـاری موسڵ ده‌سـتڕێژی گولـله‌یان له خاڵێـکی پشـکنینی له‌شکر کرد و له‌وێش 2 سه‌رباز کوژران. هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتان گوتیان له هه‌مان شـاردا و له خاڵێـکی دیکه‌ی پشـکنین چه‌کدارێـک ته‌قه‌ی له سه‌ربازێـک کردووه و کوشتوویه‌تی.