ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسـترالیا ڕایانگه‌یاند که‌وا له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ناو ئۆقیانوسی هیندی به شوێن فڕۆکه بێ سه‌روشوێنه‌که‌ی مالیزیا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زانیاری نوێـیان بۆ ئاشکرا بوو.
ده‌زگای سه‌لامه‌تی ده‌ریایی ئوسـترالیا (AMSA) ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی شوێنی گه‌ڕان به دوای فڕۆکه‌که‌یان گۆڕیوه بۆ ناوچه‌یه‌ک که نزیکه‌ی 1100 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شوێنی پـێشووتر دووره که گومانی لێده‌کرا فڕۆکه‌که‌ی لێ که‌وتبێت.
به‌پـێی زانیاریـیه نوێـیه‌کان فڕۆکه‌که به خێرایـیه‌کی زۆر زیاتر فڕیوه له‌وه‌ی پـێشتر پـێشـبینی ده‌کرا، وه ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات سووته‌مه‌نی فڕۆکه زووتر ته‌واوبێت.
ده‌زگای سه‌لامه‌تی ده‌ریایی ئوسـترالیا گوتیشی هه‌ر ئه‌مڕۆ له کۆی ئه‌و 10 فڕۆکه‌یه‌ی به دوای فڕۆکه مالیزیـیه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێن 5 فڕۆکه‌یان شتێ ڕه‌نگه‌وڕه‌نگیان به‌دی کردووه.