ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی لوبنان ده‌ڵێت له‌شـکری وڵاته‌که‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی خۆی له شـاری ته‌رابلوسی باکوری وڵات زیاکردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕوپـێـکدادانی ئاکامی جه‌نگی سوریا.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی لوبنان ڕایگه‌یاند ماشێنی زرێپـۆشی له‌شـکری که سه‌ربازانی هه‌ڵگرتبوو به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه چوونه‌ته ناو شـاری ته‌رابلوس و تیایدا خاڵی پشـکنینی سه‌ربازیان دانا و ده‌سـتیان به هه‌ڵمه‌تی ده‌سـتگیرکردن کرد.
شایه‌نی ئاماژه‌یه ڕه‌وانه‌کردنی هێزی له‌شـکری لوبنان بۆ شـاری ته‌رابلوس هه‌تا ئێسـتا بێ پـێشینه شێوازبووه و ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌رکه سه‌ربازیـیه له لایه‌ن حکومه‌تی نوێی هاوبه‌ندیـیه‌وه ڕێگه‌ی پـێدراوه و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه چه‌کدارانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له شـاره‌که‌دا ده‌سـتگیربکه‌ن.