سێشه‌ممه له کاتێک به‌هۆی که‌شی ناله‌بار هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان ڕاگیران، که‌س و کاری توڕه‌ی نه‌فه‌ره‌کانی ناو فڕۆکه‌ی بێسه‌رو شوێنچووی هێڵی ئاسمانی مالیزیا له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی مالیزیا له په‌کین خۆنیشاندانیان کرد.
نزیکه‌ی 100 ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یان دروشمیان به‌رز کردبوونه‌وه و داوایان ده‌کرد "ڕاستی" سه‌باره‌ت به فڕۆکه‌که بڵاوبکرێنه‌وه، که ئێستا کاربه‌ده‌ستانی مالیزیا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه فڕۆکه‌که که‌وتۆته ناو شوێنێکی دووره ده‌ست له‌باشوری ئوقیانوسی هیند.
خۆنیشانده‌ران هێندێک جاران حکومه‌تی مالیزیا-یان به "درۆزن" و "مرۆڤ کوژ" ناو ده‌برد. پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس ڕێگه‌ی پێ نه‌دان خۆبگه‌ینه ڕۆژنامه‌وانان، ژماره‌یه‌ک له خۆنیشانده‌ره‌کان به‌گژ پۆلیس داچون.
دوو له سه‌ر سێی 239 که‌سی ناو فڕۆکه‌که خه‌ڵکی چین بون و زۆریان ده‌ڵێن باوه‌ڕیان به ئه‌نجامی حکومه‌تی مالیزیا نیه تا ئه‌وکاته‌ی کاربه‌ده‌ستان به‌ڵگه ئاراسته ده‌که‌ن.
به‌ڵام وێ ناچێت به‌م نزیکانه به‌ڵگه ده‌ست بکه‌وێت، چونکه سێشه‌ممه کاربه‌ده‌ستانی ئوسترالیا ناچاربون کاری گه‌ڕان له فڕۆکه‌که بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر ڕابگرن به‌هۆی شه‌پۆل وبای به‌هێز و ته‌مو چه‌ڕی هه‌وره‌وه.