پـۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی لوفتهانزا ئاڕاسته‌ی گه‌شته‌که‌ی گۆڕیوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی یه‌ک له سه‌رنشینه‌کانی به له‌ته گوێزانێـک هه‌ڕه‌شه‌ی له تاقمی فڕۆکه‌که کردووه.
گوته‌بێژێـکی پـۆلیس گوتی له پاش ماوه‌یه‌کی کورت له هه‌سـتانی فڕۆکه‌که له شـاری میونخ به‌ره‌و بوداپـێستی پایته‌ختی هه‌نگاریه، ئه‌و سه‌رنشینه که پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 28 سـاڵه و خه‌ڵـکی کۆسۆڤۆیه، دهسـتیکردبوو به سه‌رکێشی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌م پـیاوه کاتی خۆی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له ههنگاریـیاوه هاتبوو بۆ ئه‌ڵمانیا به‌ر له‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ری بکات.
گوته‌بێژه‌که گوتیشی فڕۆکه‌که به‌ره‌و میونخ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌وێ سه‌رنشینه‌کانی تر دابه‌زیون که ژماره‌یان 76 که‌س بووه پاشـان پـۆلیس که‌وتوونه‌ته قسه‌کردن له‌گه‌ڵ پـیاوه‌که و به‌بێ توندوتیژی ده‌سـتگیریان کردووه.
یه‌کێـک له خانمه‌کانی خزمه‌تگوزاری ناو فڕۆکه‌که به سووکی برینداربووبوو و ئه‌وانی دیکه په‌شۆکابوون.
هێشـتا ڕوون نیـیه چۆن ئه‌م پـیاوه توانیویه‌تی له‌ته گوێزانێـک بۆ ناو فڕۆکه‌که به‌رێت.