داعش ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا که‌سێـک سه‌رده‌بڕدرێت و ده‌ڵێت ئه‌مه ده‌یڤد هه‌ینزی به‌ریتانیـیه، ئه‌وه‌ی بۆ ڕێـکخراوی مرۆیی ACTED ی بنکه له فه‌ڕه‌نسا کاری ده‌کرد و له مانگی سێی سـاڵی 2013 له که‌مپـێکی ئاواره‌کانی سوریا له نزیک سـنووری تورکیا که سه‌رقاڵی کاری مرۆیی بوو و ڕفاندیان.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما شه‌وی چوارشه‌ممه وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد له باره‌ی سـتراتیژیـیه‌تی وڵاته‌که‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)
فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم پـێشـوازی لێـکرا
هه‌زاران گه‌ریلای په‌که‌که له ناوچه کوردیـیه‌کانی سوریا و عێراق به‌شـداری شه‌ڕی دژی داعش ده‌که‌ن و ئێسـتا بوونه‌ته هێزێـکی سه‌ره‌کی له شه‌ڕه‌ی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش
ئه‌ڵمانیا به نیازه 40 سه‌ربازی تایبه‌تی خۆی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بکات به مه‌به‌سـتی مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی عێراق ده‌ڵێت فه‌ڕه‌نسا به‌نیازه به‌شـداری له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی دژی داعش بکات
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له ئه‌مه‌ریکا و 6 وڵاته‌که‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو و عێراق و لوبنان و ئوردن و میسر و تورکیا له شـاری جه‌دده‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی دانانی سنوورێـک بۆ مه‌ترسیـیه‌کانی داعش
کۆمه‌ڵی ناسراو به جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هه‌موو ئه‌و 45 سه‌ربازه فیجیـیهی ئازادکرد که به‌شێـک بوون له هێزه‌کانی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته بوو دهسـتگیریکردبوون
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له هه‌ردوو شـاری که‌ربه‌لا و دیوانیـیه‌ی باشوری وڵات ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون
وه‌زاره‌تی به‌رگری چیک ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌که‌م باری ته‌قه‌مه‌نی خۆی ڕه‌وانه‌ی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌کات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه ئه‌ویش هێرشی ئاسـمانی دژی داعش له عێراق ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر بێت و پـێویست بکات
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو به خاڵێـکی پـشـکنینی پـۆلیس ته‌قیونه‌ته‌وه له نزیک بازاڕێـکی ئاژه‌ڵ فرۆشتن له به‌غدای پایته‌خت و له ئاکامدا به لانی که‌م 19 که‌س کوژراون
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری شیعه‌کان له عێراق به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ خۆشحاڵی خۆی به کۆتاییهاتنی سه‌رده‌می حوکمڕانی نوری مالیکی ده‌ربڕی و گوتی له پاش هه‌وڵی خێرخوازان توانرا کۆتایی به تاکڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاتدا بهێنرێت
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردنه‌وه گه‌یشـته به‌غدا و له‌وێ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی عێراق کۆبووه‌وه و تاووتوێی کێشه ئاسایشی و سیاسیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کرد
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له باره‌گایه‌کی کۆمه‌ڵی ئه‌حرار ئه‌لشامی ئیسلامی له پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا ڕوویداوه
له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت فڕۆکه‌کانی 5 هێرشی دیکه‌ی ئاسـمانیـیان له دژی داعش ئه‌نجامداوه به مه‌به‌سـتی پـشـتیوانیکردن له له‌شـکری عێراق و چه‌کداره خێڵه‌کیـیه سووننه‌کانی به‌رگری له به‌نداوی حه‌دیسه‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که ده‌که‌ن
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق به به‌های 2.6 ملیۆن دۆلار چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی هێزه‌کانی عێراق و پـێشـمه‌رگه ده‌کات
ڕۆژنامه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی 3 گه‌شـتیاری بیانی ده‌سـتگیرکردووه به گومانی هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ندیکردن به کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له عێراق
بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری جه‌دده‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌رێمی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه سـازبکرێت به به‌شـداری جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا
پێترۆ پـۆرشێنکۆ سه‌رۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی شـاری ماریوپـۆڵی سه‌ر ده‌ریای کرد له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی و له‌وێ هاوسۆزی خۆی بۆ خه‌ڵکه گه‌مارۆدراوه‌که‌ی ده‌ربڕی
زیاتر نیشـان بده