ڕۆژی پـێنجشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له ئه‌مه‌ریکا و 6 وڵاته‌که‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو و عێراق و لوبنان و ئوردن و میسر و تورکیا له شـاری جه‌دده‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی دانانی سنوورێـک بۆ مه‌ترسیـیه‌کانی داعش به‌سه‌ر ناوچه‌که و جیهان به گشـتی.
له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که، جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌نگی خسته سه‌ر گرنگی ڕۆڵی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌و هاوپه‌یمانێتیـیه‌ی له دژی داعش پـێـکده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها جه‌ختی خسته سه‌ر گرنگی پـشـتیوانیکردنی عێراق له‌م شه‌ڕه‌ی دژی داعشدا. به‌ڵام گوتیشی هیچ کام له‌و وڵاتانه باس له ڕه‌وانه‌کردنی هێزی پـیاده ناکات. پاشان پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقی به هه‌نگاوێـکی گرنگ دانا بۆ سه‌رخسـتنی هاوپه‌یمانێتیـیه‌که.
به‌ڕێز کێری گوتیشی" داعش دان نانێت به سنووره‌کان و کاری قێزه‌وه‌ن ده‌کات و خه‌ڵـکانی هه‌موو ئاین و که‌مینه‌یه‌ک ده‌کاته ئامانج و وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام ده‌شێوێنێت."
سعود فه‌یسه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیـیه گوتی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئاسایشی له دژی تێرۆر، ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا شه‌ڕی ئه‌و بیروباوه‌ڕه چه‌وته‌ی بکرێت و سه‌رچاوه‌ی چه‌ک و دارایـیه‌که‌ی نه‌هێڵرێت، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن هه‌ندێـک وڵاته‌وه دێن که هیچ کارێـکیان نیـیه ته‌نها ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌که تێکبده‌ن و ده‌سـتێوه‌ردان له کاروباری وڵاتاندا.
جێی ئاماژه‌یه تورکیا هه‌رچه‌نده به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کرد، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ی مۆر نه‌کرد.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه " وڵاتانی به‌شدار قایل بوون هه‌ر یه‌که‌یان به ڕۆڵی خۆی هه‌ستێت له‌و شه‌ڕه گشـتگیره‌ی دژی ڕێـکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕاگه‌یه‌ندراوه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ڕاگرتنی هاتوچۆی شه‌ڕوانانی بیانی له نێوان وڵاتانی دراوسێدا. کار بکرێت بۆ ڕاگرتنی سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و تۆندڕه‌وه‌کانی دیکه. کار بۆ نه‌هێشـتنی بیروباوه‌ڕی ڕق و کینه بکرێت. ڕاپـێچکردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا و دانانی سنوورێـک بۆ ده‌ربازبوون له سزا. به‌شداریکردن له هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری و یارمه‌تیـیه مرۆیـیه‌کان و هه‌روه‌ها له بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌کانی داعشه‌وه زیانیان به‌رکه‌وتووه.