ئه‌ڵمانیا به نیازه 40 سه‌ربازی تایبه‌تی خۆی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بکات به مه‌به‌سـتی مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌لمانیا ڕۆژی هه‌ینی گوتی له‌گه‌ڵ هه‌موو بارێـکی چه‌ک که له‌م مانگه‌وه دهسـتدهکرێت به ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ هێزه کوردیـیهکان، 6 سه‌ربازی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه نزیکه‌ی 30 پـێشـمه‌رگه له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له باشوری ئه‌ڵمانیا ڕاهێنانیان پـێده‌کرێت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چه‌کی پـێشـکه‌وتوو.
ئه‌ڵمانیا له به‌رنامه‌یه‌دایه 16 هه‌زار ته‌فه‌نگ و ده‌یان چه‌کی دژه تانک به سه‌دان ڕۆکێتیـیهوه له‌گه‌ڵ ماشێنی زرێپـۆش ڕه‌وانه‌ی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی بکات، ئه‌مه‌ش بۆ یارمه‌تیدانی له شه‌ڕی دژی داعشدا.