شه‌وی دووشه‌ممه ئه‌ندامانی کابینه‌که سوێندیان خوارد به‌بێ هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ. عه‌بادی ده‌ڵێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئه‌و دوو پـۆسـتهش یه‌کلایی ده‌کاته‌وه.
چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به سه‌ردانێـک له تورکیا به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژی داعش
کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت وڵاتانی ئه‌ندامی خۆی قایل بوون هه‌ر یه‌که‌یان به جودا یان به کۆمه‌ڵ شه‌ڕی داعش و هه‌ر کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری دیکه له هه‌رێمه‌که‌دا بکه‌ن
تۆماس ڤێکسی داواکاری گشـتی له ڤیه‌ننا ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشـتڕاستکرده‌وه که له هه‌فته‌نامه‌ی پـرۆفلی نه‌مساوی بڵاوکرابووه‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هیچ زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه بدات
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت پـێویسته وڵاتانی عه‌ره‌بی سووننه بێنه نێو ئه‌و هاوپهیمانێتیـه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی بۆ له‌ناوبردنی داعش پـێـکده‌هێنرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگی ئه‌مه‌ریکا پـشـتڕاستی کرده‌وه ڕێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی شه‌بابی سۆماڵی به هێرشێـکی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا کوژرا
سیناتۆر کارڵ لیڤن که سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانه له کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ناردنی چه‌ک بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه له‌و شه‌ڕه‌ی له دژی داعش به‌رپابووه
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌واڵی کوژرانی دوو سه‌رکرده‌ی داعشی ڕاگه‌یاند که به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی سه‌ر موسڵ پـێوه‌بووبوون
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێرشه‌که‌ی چه‌کدارانی تالیبان بۆ سه‌ر دامهزرهوهیهکی حکه‌مه‌تی له هه‌رێـمی خۆرهه‌ڵاتی وڵات کوژرانی به‌لای که‌م 12 که‌سی لێکه‌وته‌وه له‌گه‌ڵ برینداربوونی 80 که‌س
ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه هه‌نگاوی پراکتیکی بنێت بۆ هێورکردنه‌وه‌ی قه‌یران له ئۆکرانیا له‌سه‌ر ڕۆشنایی پلانێکی ئاگر به‌ست ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پوتنه‌وه دیاری کراوه
ڕێبه‌ری ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری ده‌ڵێت لقی هیندسـتانی ڕێـکخراوه‌که‌ی پـێـکهێناوه و حوکمی ئیسلامی له‌و وڵاته دائهسهپـێنێت و ئاڵای جیهادی لێ به‌رزده‌کاته‌وه
چه‌که‌کان بریتین له 200 دۆشکه و 2 هه‌زار ئاڕپـیجی له‌گه‌ڵ 950 هه‌زار گولـله و ڕۆکێت. چه‌که‌کان هی سه‌رده‌می سۆڤێتی جارانن و له شه‌ڕی به‌ڵقان له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه
دادگایه‌کی میسر فه‌رمانی به کۆمپانیای حکومی میسر بۆ سه‌ته‌لایت (نایل سات) کردووه په‌خشی هه‌ردوو که‌ناڵی جه‌زیره موباشر میسر و که‌ناڵی ڕابعه ڕابگرێت
پـۆلیسی بۆسنیا 16 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی چالاکی تێرۆرسـتی و په‌یداکردنی خه‌ڵـکی بۆ داعش و ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ سوریا و عێراق
کۆشـکی سـپی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی کردووه 350 سه‌ربازی دیکه ڕه‌وانه‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراق بکرێن تاوه‌کو له‌وێ پارێزگاری له شوێنه دیپـلۆماسیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن
کۆمه‌ڵی ناسراو به به‌ره‌ی نوسره له سوریا مه‌رجی داناوه بۆ ئازادکردنی سه‌ربازانی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وانه‌ی پـێش هه‌فته‌یه‌ک له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان ده‌سـتگیرکران
ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه و تیایدا نیشـان ده‌درێت که‌سێـک له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه سه‌رده‌بڕدرێت، ده‌ڵێن ستیڤن سۆتلۆف ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌سـتگیرکراوه
زیاتر له 100 که‌س له که‌سوکاری ئه‌و خوێندکاره سه‌ربازیـیانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه له بنکه‌ی له‌شـکری سپایکه‌ر له باکوری شـاری تکریت ده‌سـتگیر و گولـله‌باران کران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و توڕه‌یی، خۆیان کرد به نێو بینای په‌رله‌مانی عێراقدا
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن داوا له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ده‌کات کۆمه‌ڵێـک ده‌سه‌ڵات به حکومه‌ته‌که‌ی بدات تاوه‌کو بتوانێت ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سـانه بکات که گومان ده‌کرێت به‌شـداریـیان له تێرۆردا کردبێت
ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاری دا شاندێـک ڕه‌وانه‌ی عێراق بکرێت تاوه‌کو لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه بکات که له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه کراون
زیاتر نیشـان بده