جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردنه‌وه گه‌یشـته به‌غدا و له‌وێ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی عێراق کۆبووه‌وه و تاووتوێی کێشه ئاسایشی و سیاسیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کرد.
گه‌وره دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له وتووێژیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر باسی له چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشی کرد و چۆن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت یارمه‌تی عێراق بدات له‌م شه‌ڕه‌دا.
به‌ڕێز کێری هه‌روه‌ها ده‌سـتخۆشـی له عه‌بادی کرد بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ و هیوای خواست سه‌رکه‌وتووبێت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه گه‌وره‌کانی نێوان پـێـکهاته‌کانی وڵاته‌که و بتوانێت سه‌رله‌نوێ له‌شـکر بنیادبنێته‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی لای خۆیه‌وه سوپاسی ئه‌مه‌ریکای کرد بۆ یارمه‌تیدانی عێراقیـیه‌کان و ڕێبه‌رایه‌تیکردنی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش. پاشـان داوای له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کرد ده‌ستبه‌جێ کاربکه‌ن بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م "شێرپه‌نجه‌یه".
پاشـان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری هاوتا عێراقیـیه‌که‌ی کۆبووه‌وه و ته‌وه‌ری باسه‌کان پـشـتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بوو له عێراق له شه‌ڕی دژی داعشدا.