Accessibility links

جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ 45 سه‌ربازه‌ فیجیـیه‌که‌ ئازاد ده‌کات


کۆمه‌ڵی ناسراو به‌ جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ هه‌موو ئه‌و 45 سه‌ربازه‌ فیجیـیه‌ی ئازادکرد که‌ به‌شێـک بوون له‌ هێزه‌کانی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ بوو ده‌سـتگیریکردبوون.

فه‌رحان حه‌ق جێـگری گوته‌بێژی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ گوتی چه‌کداره‌کان ئه‌و سه‌ربازانه‌یان ئازادکرد له‌ نزیک ده‌روازه‌ی قونه‌یتره‌ی به‌رزایـیه‌کانی گۆلان له‌ دیوی سوریا.

گوته‌بێژی له‌شـکری ئیسرائیلیش گوتی کاتێـک سه‌ربازه‌کانیان بینیوه‌ ده‌روازه‌که‌یان بۆ کردوونه‌ته‌وه‌ و هاتوونه‌ته‌ نێو خاکی ئیسرائیله‌وه‌. پاشان به‌ ئۆتۆمبیلی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ پـێشـتر جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ کۆمه‌ڵێـک مه‌رجی بۆ ئازادکردنی ئه‌م سه‌ربازانه‌ دانابوو، به‌ڵام ده‌ڵێن به‌بێ هیچ کام له‌ مه‌رجه‌کان ئازادکراون.

قه‌ته‌ر ده‌ڵێت وڵاتی فیجی به‌ فه‌رمی داوای لێکردبوو یارمه‌تی بدات له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ ئازادکردنی سه‌ربازه‌کان.

پـێشـتر قه‌ته‌ر ڕۆڵێـکی گرنگی بینی له‌ ئازادکردنی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی پـیته‌ر ثیۆ کرتس، ئه‌وه‌ی له‌ سـاڵی 2012 وه‌ به‌ بارمته‌ ده‌سـتگیرکرابوو و له‌ مانگی ڕابردوو ئازادکرا.

XS
SM
MD
LG