پێترۆ پـۆرشێنکۆ سه‌رۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی شـاری ماریوپـۆڵی سه‌ر ده‌ریای کرد له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی و له‌وێ هاوسۆزی خۆی بۆ خه‌ڵکه گه‌مارۆدراوه‌که‌ی ده‌ربڕی که نزیکه‌ی 500 هه‌زار که‌س ده‌بن و بۆ پاراسـتنی خۆیان له دژی جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا چاڵیان به ده‌وری شـاره‌که‌یان هه‌ڵکه‌نیوه.
پـۆرشێنکۆ له کارگه‌یه‌کی ئاسنی ئه‌و شاره قسه‌ی کرد و به‌ڵێنی دا به‌رگریـیان لێبکات له دژی هێزی جوداخوازان که هه‌فته‌ی ڕابردوو له شـاره‌که نزیک که‌وتنه‌وه به‌ر له ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئاگربه‌ست.
سه‌رۆکی ئۆکرانیا له تویته‌ره‌که‌ی خۆی نووسیویه‌تی " ئه‌مه خاکی ئۆکرانیای خۆمانه و ڕاده‌سـتی که‌سی ناکه‌ین."
هه‌روه‌ها فه‌رمانی به له‌شـکر کردووه به تانک و موشه‌کی جۆراوجۆر و هێزی ئاسـمانی به‌رگری له شـاره‌که بکه‌ن. گوتی دوژمن دووچاری شـکسـتێـکی گه‌وره ده‌بێت.
چاودێران ده‌ڵێن پـێده‌چێت جوداخوازان ئامانجیان له گرتنی ئه‌م شـاره هه‌بوونی ڕێـگه‌یه‌کی وشکانی بێت که ڕووسیا بـبهستێتهوه به نیمچه دورگه‌ی کریمه‌ی ئۆکرانیا، ئه‌وه‌ی مۆسکۆ له مانگی سێ‌دا کردی به به‌شێـک له وڵاته‌که‌ی.