وه‌زاره‌تی به‌رگری چیک ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌که‌م باری ته‌قه‌مه‌نی خۆی ڕه‌وانه‌ی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌کات.
مانگی ڕابردوو حکومه‌تی چیک ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر پـێدانی ته‌قه‌مه‌نی به هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه به به‌های 2 ملیۆن دۆلار. ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کان بریتی ده‌بن له گولـله‌ی کلاشینکۆف و ڕۆکێتی ئاڕپـیجی و دۆشکه و بۆمبی ده‌ستی.
ناردنی ئه‌م ته‌قه‌مه‌نیـیانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و کۆمه‌که نێوده‌وڵه‌تیـیه‌یه که بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه هاتووه‌ته کایه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان.