کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو به خاڵێـکی پـشـکنینی پـۆلیس ته‌قیونه‌ته‌وه له نزیک بازاڕێـکی ئاژه‌ڵ فرۆشتن له به‌غدای پایته‌خت و له ئاکامدا به لانی که‌م 19 که‌س کوژراون.
پـۆلیس گوتی هێرشه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه‌ی به‌غداد جدیده ڕوویداوه و سه‌ره‌تا خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشاوه به خاڵێـکی پـشـکنینی پـۆلیس و له ئه‌نجامدا 5 پـۆلیس کوژراون و 9 ی دیکه برینداربوون، ژماره‌یه‌کیان پـۆلیسی هاتوچۆ بوون.
دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی دیکه له نزیک بازاڕه‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش 14 که‌س کوژراون و 35 که‌سی دیکه برینداربوون. هه‌روه‌ها به ده‌یان په‌له‌وه‌ڕیش مرداربوونه‌ته‌وه و چه‌ند ئۆتۆمبیلێـکیش تێـکشکاون.