له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت فڕۆکه‌کانی 5 هێرشی دیکه‌ی ئاسـمانیـیان له دژی داعش ئه‌نجامداوه به مه‌به‌سـتی پـشـتیوانیکردن له له‌شـکری عێراق و چه‌کداره خێڵه‌کیـیه سووننه‌کانی به‌رگری له به‌نداوی حه‌دیسه‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که ده‌که‌ن.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند له نیوه شه‌وی دووشه‌ممه‌وه هه‌تا به‌یانی سێشه‌ممه به فڕۆکه‌ی جه‌نگی و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان 8 ماشێنی داعشیان تێـکشکاندووه که دوانیان دۆشکه‌ی دژه فڕۆکه‌یان له‌سه‌ر بووه.
فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له 8 ی مانگی هه‌شته‌وه ده‌سـتیان به بۆردومانی داعش له باکوری عێراق کردووه و 153 هێرشی ئاسـمانیـیان ئه‌نجامداوه. له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌شه‌وه بۆرده‌مانی داعش له نزیک به‌نداوی حه‌دیسه ده‌که‌ن که شوێنێـکی سـتراتیژیـیه.